لێپرسراوی رێكخراوی پەیامنێران: پێشێلكارییەكانی دهۆك و هەولێر زۆر زیاترن
چاوپێکەوتن 11:53 AM - 2023-07-06هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی پەیامنێران
هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی پەیامنێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ PUKMEDIA جەختی لەڕاستی و دروستی ئاماری پێشێلكارییەكانی رۆژنامەنوسان لەهەرێمی كوردستان كردەوەو رایگەیاند: "رێكخراوەكەمان مۆڵەتی رەسمی هەیەو حكومەت موڵەتی پێداوە، بۆیە هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە ئەو ئامارو داتایانەی بڵاومان كردووەتەوە رەتبكاتەوە، چونكە هەموو ئامارەكان بە دیكۆمێنت لامان پارێزراون، تەنانەت لەگەڵ ئەوەی زۆرترین پێشێلكاری لەدهۆك كراوە، بەڵام هێشتا زۆری دیكەش هەن بەهۆكاری ئەوەی بۆمان پێشتڕاست نەكراونەتەوە لە راپۆرتەكەدا نین".
لێپرسراوی رێكخراوی پەیامنێران دەشڵێت: "راپۆرتەكەمان ئاڕاستەی سەرجەم باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمە جگە لەوەی كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش هاوڕان لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كە هەن، بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك".
دەقی چاوپێكەوتنەكە:
"ئامارەكان تەواو دروستن"
* لە راپۆرتی ئامارەكانی پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لە هەولێر و دهۆك پشتتان بە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بەستووە؟ یاخود مەیدانیانە پشتتان بە داتا و توێژینەوەی رێكخراوەكەتان بەستووە؟
- هەرچەندە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش هاوڕان لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كە بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك دەكرێن، بەڵام ئەو پێشێلكاریانەی لەراپۆرتەكەماندا خستوماننەتەڕوو راست و دروستن و پشتمان بە زانیاری دەستكەوتووی خۆمان بەستووە.
* دەوترێت ئامارەكانی پێشێلكاری لەوە زیاترن كە لە راپۆرتی رێكخراوی پەیامنێراندا بڵاوكراونەتەوە بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك، ئایا راستە؟
-بێگومان پێشێلكاری زیاتر بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و میدیاكاران كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی چەندین جار داوای ئاماری پێشێلكاریمان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دهۆك كردووە و وەڵامیان نەداوینەتەوە ناتوانین بڵاویبكەینەوە كە پێشێلكاری لە چ ئاستێكدایە هەرچەندە لەلای ئێمە ئاشكرایە، لەگەڵ ئەوەشدا مەبەستی وەرگرتنی ئامارێكی روون داوامان لە دوو دەزگای ئۆپۆزسیۆن لە دهۆك و دوو رۆژنامەنوسی ئۆپۆزسیۆن لە هەولێر كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
سەندیكای رۆژنامەنوسان مافی نیيە
* نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئاماری پێشێلكاری رێكخراوی پەیامنێران رەتدەكاتەوە سەرنجتان لەوبارەیەوە چییە؟
- رێكخراوەكەمان سەر بە سەندیكا نییە تاوەكو ئامارەكانمان رەتبكاتەوە، سەندیكای رۆژنامەنووسان سەر بەحكومەتە، كاری ئەو نییە راپۆرتمان رەتبكاتەوە، چونكە ئێمە رێكخراوێكی ناحكومین (NGO) ین و سەرجەم ئامارەكانیش بە دیكۆمێنت لامان پارێزراون".
* دیندار زێباری-یش رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانیش ئاماری پێشێلكاری رێكخراوی پەیامنێران رەتدەكاتەوە، بۆچی؟
-ئەگەر ئامارەكانمان راست و دروست نین یاخود یاسایی نین، ئەوا دەتوانن لە دادگا سكاڵا تۆمار بكەن و هەر لە رێی دادگاشەوە بابەتەكە یەكلایی بكەنەوە، پاشان رێكخراوەكەمان رەسمییە و بەپێی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران مۆڵەتمان لە رێكخراوە ناحكومییەكان وەرگرتووە، هەربەپێی ئەوەش مافی كاركردنمان لە هەرێمی كوردستان و بڵاوكردنەوەی راپۆرت لەبارەی دۆخی رۆژنامەنوسانەوە هەیە، بۆیە رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان-یش جارێكی دیكە بۆی نییە ئامارەكانمان رەتبكاتەوە، ئەمە جگە لەئەوەی رێكخراوی پەیامنێران لەلای كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان باوەڕپێكراوە و چەندین دیدار و چاوپێكەوتمان لەگەڵیاندا هەبووە، راپۆرتەكەشمان ئاڕاستەی سەرجەم باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە، بۆیە گرنگ نییە بەلامانەوە كە هەرێمی كوردستان راپۆرتەكەمان رەتبكاتەوە یاخود نا، بەڵكو ئەوەی گرنگە نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان و رایگشتییە.
رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، رێكخراوێكی رەسمییە و بەپێی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران مۆڵەتی لە رێكخراوە ناحكومییەكان وەرگرتووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا راپۆرتی پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بڵاوكردەوە و كۆپییەك لە راپۆرتەكەشی ئاڕاستەی باڵیۆز و كونسوڵ و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی لە عیراق و هەرێم كرد.
دەقی راپۆرتەكە لەم لینكەدایە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02