بودجە لەسەرۆکایەتی کۆمارە
کوردستان 09:57 PM - 2023-06-16دراوی عیراقی
بەمەبەستی دەرچوواندنی یاساکە لە لایەن سەرۆک کۆمار و دواتر بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی عیراق و دواتر دەرکردنی ڕێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ، بە نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە ٧٠٦٠ یاسای پەسەندکراوی بوودجەی عیراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ تاوەکو ٢٠٢٥ گەیشتە دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار.
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەپۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند:" ئەمڕۆ رۆژی هەینی ١٦-٦-٢٠٢٣ بە نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە ٧٠٦٠ یاسای پەسەندکراوی بوودجەی عیراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ تاوەکو ٢٠٢٥ گەیشتە دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، بەمەبەستی دەرچوواندنی یاساکە لە لایەن سەرۆک کۆمار و دواتر بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی عیراق و دواتر دەرکردنی ڕێنمایی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاساکە بە هاوبەشی لە لایەن هەردوو وەزارەتی دارایی وپلاندانانی فیدڕاڵییەوە".
راشیگەیاندووە:"لە دوا ڤێرژنی پەسەندکراوی یاسای بوودجەی عیراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٣ تاوەکو ٢٠٢٥ تسلسلی مادەکانی پەیوەندیدار بە هەرێم بوون بە ماددەکانی ١١-١٢-١٣، لە دوای ئەم ڕێکارانەش یاساکە بە اثر رجعی لە ڕۆژی ١-١-٢٠٢٣ ەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوکات پێویستە پاکتاوی حسابی ئەو ١ ترلیۆن و٢٠٠ ملیار دینارە بکرێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە لە لایەن بانکی بازرگانی عێراقی و ڕەشید و ڕافیدەین بە قەرز خەرجکراوە و دابشکێندرێت لە شایستەی مانگانەی هەرێم بە پێی ماددەکانی ١١ و ١٢ و ١٣ لە یاسای بوودجە".
ناکۆکیی و ناسازانیی ناوخۆیی وەلا بنرێت
هەر لەپۆستەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لێرە بەدواوە لە پێناوی دابینکردنی بەشە بوودجەی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران هەموو ناکۆکیی و ناسازانیی ناوخۆیی وەلا بنرێت و نەخشەڕێگایەک بۆ جێبەجێکردنی ماددەکانی ١١ و١٢ و١٣ ی پەیوەندیدار بە هەرێم دابنرێت ولەبەرامبەر پابەندیی دارایی ونەوتی هەرێم شایستەکانی خۆی وەربگرێت، پابەندییە سەرەکیەکانیش ئەمانەن:
١- ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهاتووی کێڵگەکانی هەرێم لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردە لە ڕێگای بەندەری جیهان یان بەکارهێنانی بۆ پاڵاوتن وبەکارهێنانی ناوخۆیی .
٢- ڕێژەی ٥٠٪ ی داهاتی دەروازە سنووریەکانە .
٣- قیستی مانگانەی پابەندیی هەرێم لەبەرامبەر تی بی ئای.
٤- پێشکەشکردنی میزانی موراجعە لە لایەن وەزارەتی دارایی.
٥- ڕێکەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی لەسەر میکانیزمی ووردبینی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11 -
دادگای فیدراڵی لهسهر سێ سكاڵای تایبهت بهههرێم كۆدهبێتهوه
10:07 AM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
عیراق 10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
کوردستان 08:42 PM - 2024-05-11 -
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا هەیە
کوردستان 05:59 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی خاتوو زەینەب دەکات
پرسەنامە 03:08 PM - 2024-05-11 -
کوپری گەورە پردی بیرەوەری
بیروڕا 02:52 PM - 2024-05-11 -
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-11