riklam

شاسوار لەڕێی براکەیەوە لە بەغدا کاری نایاسایی دەکات

کوردستان 09:55 AM - 2023-06-14
کارە نایاساییەکانی شاسواری سەرۆکی نەوەی نوێ PUKMEDIA

کارە نایاساییەکانی شاسواری سەرۆکی نەوەی نوێ

برایەکی سەرۆکی نەوەی نوێ بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونەوە لە بەغدا پارە لەژمارەیەک خەڵک وەردەگرێت، لەکاتێکدا یەکەی نیشتەجێبوون هەیە لە هەمانکاتدا بەدوو کەس فرۆشراوە و کەسێکی دیکە لەیەکەکەدا نیشتەجێیە، جێگری یەکەمی لیژنەی وەبەرهێنەرانیش لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت: "تەواوی ئەو دوو پرۆژەیەی براکەی شاسوار لەبەغدا نایاساین و لەلایەن سروە عەبدولواحیدیشەوە هەڕەشە لە لیژنەکەمان کراوە".

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵی رۆژنامه‌نووس له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Utv له‌ دیدارێكدا به‌ شاسوار عه‌بدولواحیدی سەرۆکی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "جگه‌ له‌ خۆت و سروه‌ی خوشكت و نزاری برات كه‌ كاری ئابووری و بازرگانیت بۆ دەکەن، كه‌سی تر له‌حزبه‌كه‌ت هیچ نییه‌"، به‌ڵام شاسوار بۆ ئەو قسەیەی تەڵاڵ هیچی نەبوو، ئیحراج بوو"

 هەڕەشە لەخاوەن یەکەکان دەکرێت

سۆزان مەنسوڕ جێگری یەکەمی لیژنەی وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "برای سەرۆکی نەوەی نوێ کە کاری بازرگانی بۆ شاسوار دەکات بەناوی نزار ماوەی ٥ ساڵە بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونەوە پارەی لەخەڵک وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا بەشێکی زۆر لەوکەسانەی پارەیانداوە، لەپرۆژەکە سوودمەند نەبوون".

"دوو پرۆژەکەی شاسوار کە براکەی سەرپەرشتی دەکات بەناوەکانی (ئبراج محبە ١ و ئبراج محبە ٢) لە بەغدا تەواو نایاساین، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆر لەیەکەکانی بە دوو کەس فرۆشتووە و پارەی لێوەرگرتوون، لەکاتێکدا هیچ کام لەو دوو کەسەش نەبوونەتە خاوەنی یەکەکان، هەروەها هەڕەشە لەخاوەن یەکەکان کراوە، ئەگەر بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن لێدوان بدەن بەتەواوی لەپرۆژەکە دەکرێنە دەرەوە و بڕی ١٣٠ هەزار دیناریش غەرامە دەکرێن"، سۆزان مەنسوڕ وایوت.

خاوەن یەکەکان خۆپیشاندان دەکەن

بەپێی بەدواداچوونی PUKMEDIA لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا نزار عەبدولواحید کە برای سەرۆکی نەوەی نوێیە پارەیەکی زۆری لەخەڵک وەرگرتووە و خەڵکەکەش نەبوونەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیان، بەنیازن خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و داوای گەڕاندنەوەی پارەکەیان یان یەکە نیشتەجێبوونەکەیان بکەن.

پەیامنێری PUKMEDIA لەبەغدا لەسەر ئەو پرسە سەردانی چەند کەسێکی کرد کە بەناوی بوون بەخاوەنی یەکەیەکی نیشتجێبوونەوە پارەیان لێوەرگیراوە، بەڵام لەترسی ئەو هەڕەشانەی لەلایەن خاوەندارێتی پرۆژەکەوە لێیانکراوە ئامادەنەبوون قسە بکەن، تەنها ئەوەیان خستەڕوو کەبەنیازن بەمزووانە بەمەبەستی گەڕانەوەی مافەکانیان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

سروە عەبدولواحید هەرەشە لەلیژنەی وەبەرهێنەران دەکات

بەناوی چارەسەرکردنی کێشەکانیان کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن پشکەکان دەکرێت و هەڵدەخەڵەتێنرێن، ئەمەش لەکاتێکدایە لەپێناو کاری نایاسایی براکەی، سروە عەبدولواحید هەڕەشە لەلیژنەی وەبەرهێنەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.

سۆزان مەنسور جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ  PUKMEDIA ئەوەشی خستەڕوو: "لەماوەی رابردوودا دەنگی ناڕەزایی بۆخراپی خزمەتگوزاریی ئەو دوو پرۆژەی نیشتەجێبوونە بەرزبووەوە، بەڵام لەلایەن بەڕێوبەری نوسینگەکەی سروە عەبدولواحید خوشکی نزار و شاسوار-ەوە، بەناوی چارەسەرکردنی کێشەکەیانەوە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نیشتەجێی پڕۆژەکە کردووە و وێنەیان گرتوون و هەڵیخەڵەتاندوون، پاشان ناو و وێنەکانیانی گەیاندووەتە سروە عەبدولواحید".

"سروە عەبدولواحید هەڕەشەی لەلیژنەکەمان کردووە ئەگەر بەدەم ئەو پرسەوە بچن، لەراگەیاندنەکانەوە باستان دەکەم، بەڵام ئێمە وەکو لیژنەی وەبەرهێنان بەئەرکی خۆمان هەڵساوین و هیچ هەڕەشەیەک ساردمان ناکاتەوە"، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket