لوقمان وەردی: پرۆژەکەی یەکێتی کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە دەهێنێت
کوردستان 11:58 AM - 2023-06-13
PUKMEDIA
لوقمان وەردی
بەپەسەندکردنی پرۆژەکەی یەکێتی کۆتایی بە دواکەوتنی مووچە دەهێنرێت و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت: "دادپەروەری لە دابەشکردنی داهات قەوارەی هەرێم بەهێزتر دەکات و یەکێتیش لە بەغدا هەر ئەوەی کردووە".
لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی کۆتایی هێنا بەو نادادپەروەریەی کەلە ساڵانی رابردودا بە مەزاجی تایبەتی سزای پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین درابوو، لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای بودجە چیدی دابەشکردنی مووچە دواناکەوێت و ئەو نادادییەش کۆتایی پێدێت".
"بەپێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی کە هەیە بەپەسەندکردنی پرۆژەکەی یەکێتی
لەبارەی مامەڵەکردنی پارێزگاکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق لەکاتی نادادی لە دابەشکردنی
داهات بەسەر پارێزگاکاندا دیموکراسی دەچەسپێنێت و ئەمەش وادەکات قەوارەی هەرێم
بەهێزتر بێت نەک لاواز بێت"، لوقمان وەردی وای وت.
یەکێتی هەوڵیدا نادادی لەدابەشکردنی داهاتی نەوت لەهەرێمەوە چارەسەر بکات
لەساڵانی رابردوودا یەکێتی هەوڵیداوە نادادی لەدابەشکردنی داهاتی نەوت لە هەرێمەوە چارەسەر بکات، بەڵام گوێی لێنەگیرا، بۆیە لەپێناو خەڵکی هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی
ئەو نادادیەی لەبەغداوە داو بە یاسا رایگرت.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "مەلەفی نەوت لەهەرێمی
کوردستان مەلەفێکی تاریک و ناڕون بوو، خەڵکی هەرێمی کوردستان و تەنانەت ئێمەش وەک پەرلەمانتاران
نەماندەزانی داهاتی نەوت چەندە و چۆن بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت و هەروەها
چۆن دەفرۆشرێت، بەڵام لە ئێستادا فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای
سۆمۆوە شەفافیەت بەرقەرار دەبێت و داهاتیش بەیەکسانی بەسەر پارێزگاکاندا
دابەشدەکرێت".
وتیشی: "یەکێتی لە ساڵانی رابردوودا هەوڵی زۆریدا لەناوخۆی هەرێمەوە ئەو نادادییە چارەسەر بکات، بەڵام بەداخەوە گوێی لێ نەگیرا تاوەکوو لەپێناو خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بە تایبەتی بڕیاری راگرتنی ئەو نادادیەی لەبەغداوە داو بە یاسا رایگرت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

