هێرۆخان، شاژنی میدیای کوردی
بیروڕا 04:44 PM - 2023-06-12
PUKMEDIA
هەژار سدیق
هەژار سدیق
میدیاو کاری ڕۆژنامەگەری بەڕێگە دروستەکەی ، بەشێکی گرنگی پێشکەوتنی کۆمەڵ و بەرەوپێشبردنی کایەکانی بازرگانی و پیشەشازیشە، لەهەمان کاتیشدا میدیا ، بەهەردوو دیوە باش و خراپەکەیدا، مرۆڤایەتی ئاراستە دەکات.
لەجەنگی دووەمی جیهانیدا 1939_1945 ئەمریکا لەبەر ناڕازیبوونی هاوڵاتیەکانی خۆی لەم جەنگەدا بێلایەن بوو .
بەڵام پێویست بوو ئەمریکا بجێتە ناو جەنگ لەپێناو بەهاناوەچوونی ئەوروپیەکان و پاراستنی شارستانیەتیەکەیان و ڕێگەگرتن لەفراوانخوازی نازیەکان .
حکومەتی ئەمریکا کۆمیتەیەکی میدیای ئاراستەکراوی دامەزراند ، دوای شەش مانگ بەهۆی کاریگەری کۆمیتە تایبەتەکەی میدیا، خەڵکی ئەمریکا هاتنە سەر شەقامەکان و داوایان لەحکومەتەکەیان کرد بەشداری جەنگەکە بکات بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ئەوروپا لەم جەنگە مەترسیدارە .
بۆیە بەپاڵپشتی و یەکدەنگی هاوڵاتیەکانی لە15ی دیسێمبەری 1941 ئەمریکا بەفەرمی چووە ناو جەنگەکەو کۆتایی بەفراوانخوازی نازیەت هێناو ئەمریکاشی لەوڵاتێکی کەم بایەخەوە کردە ، گەورەترین هێزی سیاسی و سەربازی و ئابوری جیهان .
بگومان میدیای ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبووە و شان بەشانی هێزە چەکدارەکانیان ، وڵاتەکەی خۆیان بکەن بەم هێزە کاریگەرەی دونیاو ببێتە فریاڕەسی ئەوروپیەکان و پاراستنی شارستانیەتەکەشیان .
لەساڵی 1997یش دوای داخستنی بەشی عەرەبی BBC میری قەتەر داوای لە کارمەندانی پێشووی ئەم کەناڵە کرد ، کەناڵێك دابمەزرێنن بەناوی جەزیرە .
لەدەسپێکی کۆبونەوەیەکەشیدا میری قەتەر پێی گوتن بڕی یەك ملیۆن دۆلاریان دەخاتە بەردەست بۆ دامەزراندنی کەناڵەکە ، بەڵام لەساڵی داهاتوودا پێویستە وەبەرهێنان لەم ملیۆن دۆلارە بکەن و بیکەن ملیۆنێك و دووسەدو پەنجا هەزار دۆلار ، ئەگەر داواکەی منتان جێبەجێکرد، ئەوا لەگەڵتان بەردەوام دەبم .
لەساڵێکی تەمەنی کەناڵی جەزیرەدا ، لەبەر کاریگەری و نەبوونی ڕکابەر لەجیهانی عەرەبی و زۆری ڕیکلامەکانیان سەرمایەکەیان کرد ، بەدوو قات.
بەگرنگ زانینی ڕۆڵی میدیا ، سەیرکردنی وەکو پیشەسازیەکی نوێ ، لای میری قەتەریش، ئەم وڵاتە بچکۆلەیەی کرد بەوڵاتێکی کاریگەری ناوچەکە ، لەڕێگەی تاکە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیەوە .
بەدرێژایی 122 ساڵی تەمەنی میدیای کوردی ، ئەوەی هێرۆخان لەشاخ لەڕێگەی وێنەگرتنی زیاتر لەپەنجا سەعاتی ڤیدیۆیی و دوای ڕاپەڕینیش ، لەڕێگەی کەناڵی کوردسات نیشانی خەڵکیدا، هەم لەبواری منداڵان و بەرنامە ڕەخنەییەکانی و نیشاندانی درامای گەردەلولی هونەرمەند جەلیل زەنگەنە و دەرخستنی توانای گەنجانی هەر چوار پارچەی کورستان لەڕێگەی کوردئایدڵ ، بێوێنەو جێگەی بایەخی زۆرن . بەگشتی ئەوەی میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەماوەی 32 ساڵی دوای ڕاپەڕیندا بەخشیویەتی ، بەسەد ساڵی دیکەش میدیاکانی دیکەی کوردستان پێیان ناکرێت ، لەداهێنانی زمانێکی ڕەوانی میدیایی و پاراستنی زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها خێزانەکانی کوردەواریش تووشی شۆك نابن کەسەیری میدیاکانی یەکێتیی بکەن ، چونکە ڕێزی بینەرەکانیان دەگرن و سنوری دابونەریتی جوانی کوردەواری نابەزێنن .
ئێستا زۆرینەی کەناڵە میدیاییەکان ، سەر بە حزبن ، حزبیش بریتیە لەپارەو هێزو نفوز، ئەگەر لەکاتی خۆی پارەو هێزەکەی بەکار نەهێنا ، بێگومان ووردە ووردە نفوزەکەشی لەدەست دەدات و پاشانیش پارەو هێزەکەشی دەپوکێتەوە .
ئێستا هەندێ حیزبی خاوەن میدیای ، پارەو هێزەکەی لەمیدیایەکی جنێو فرۆش و تۆمەت بەخشینەوە سەرف دەکات ، تەنانەت ڕیکلامی خواردنەکانیشیان بریتیە لەسیناریۆی ڕفاندن و شکاندنی قاسەی پارەو پەلاماردان ، ئەم جۆرە بەناو میدیایانە ، دژی گیانی خۆشویستنی نیشتمان و ڕێزنەگرتنی بەرامبەر ئاڕاستە دەکات و هەروەها زمان و کلتوری کوردیشیان وێرانکردووە .
.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

