د. بڕیار رەشید: پاشەکەوت دەگەڕێنینەوە
کوردستان 02:28 PM - 2023-06-11
.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "لەم مانگەوە کێشەی مووچەی هاووڵاتیان نامێنێت و هەموو مانگێک لە سەری مانگ موچە دەدرێت و ئەمڕۆش پاشەکەوتی مووچە دەگەڕێنینەوە".
دادپەروەریمان چەسپاند
د
بریار رشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەڵێنــێکە داومانـە
بەخوا و خەڵکمان دوێنێ دادپەروەری و نەهێشتنی زوڵممان چەسپاند، ئەمڕۆش مــافی
خوراوی خەڵکمان دەگڕێنینەوە".
"کە ئەمرۆ بودجە پەسەندکرا، واتە لەم
مانگەوە کێشەی مووچەی هاوڵاتیان نامێنێت و هەموو مانگێک لە سەری مانگ موچە دەدرێت
بە هاوڵاتیان وەک هەموو پارێزگاکانی عیراق"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
پشتیوانی داواکارییەکانی یەکێتی بن
ئەندامەکەی
ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشداوە: "دوا دەرفەتە ئەمڕۆ لە بەردەم هەموو
لایەنە کوردیەکان واز لە ئینکاری سیاسی بهێنن و پشتیوانی داواکاریەکەی یەکێتی بن لە
گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە، هاووڵاتیان و مووچە خۆرانی کوردستان لە رابردودا نارەحەتی
زۆریان چەشتوە ئەگەربێت و هەر لایەنێک دژی ئەم بڕگەیە بێت ئەوا لە داهاتوودا بە دڵنیایەوە
هاووڵاتیان رەحمیان پێ ناکەن و سزایان دەدەن".
"ئەمڕۆ
پاشەکەوتیش دەگەڕێنینەوە، خۆ ئەگەر لایەنە کوردییەکانی تر وەک دوێنێ بیانوی جۆراو
جۆر بۆ رێکەوتنی ژێر بەژێری خۆیان بهێننەوە و لەگەلمان نەبن، ئەوە هەر پاشەکەوت دەگەڕێنینەوە"،
د. بڕیار وادەڵێت.
رۆژی شەممە ١٠-٦-٢٠٢٣، د. بڕیار رەشید بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئیمزای پێویســتمان
بۆ زیادکردنی ڕێژەی پاشەکـەوتی موچـە بۆ ۱۲ لەسەد کۆکردۆتەوە و لەنێوهۆڵی پەرلەمان دەنــــگی لەسەر دەدەین، هەردوو حوکمەتی
ناوەند و فیدڕاڵ پابەند کراون بەجێبەجێکردنی ئەم ماددەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

