گۆڕانکاری خێرا وهێزی نەرم، مەترسیە لەسەر هەرێمی کوردستان ...؟
بیروڕا 08:33 PM - 2023-06-08
تایبەت
مەحموود خۆشناو
مەحموود خۆشناو
رۆژانە راپۆرت وتوێژینەوە ولێکدانەوەی سیاسی جۆراوجۆر دەکەوێتە بەرچاومان دەربارەی گۆڕانکاریە خێراکانی ناوچەکە وجیهان ، ودابەشبوونی تازەی وڵاتان بەسەر جەمسەرەکان ، بەشێوازی کۆن ونوێ (بەر لە هەڵوەشانەەی یەکێتیی سۆڤێت - وئێستا ) بەتایبەت دوای 11ی سێپتیمبەر وبەهاری عەرەبی وئێستاش پێکدادانی سەربازی نێوان روسیا و ئۆکراینا.
بەشێکی زۆری لێکدانەوەکان دروستن ، ولەسەر نەخشەی سیاسی نوسراونەتەوە یان بۆچوون وستراتیجیەتی ناوەندێکی شیکاری وتوێژینەوەی سیاسیە ، هەندێکیشیان تەعبیر لەتێڕوانینی کەسی توێژەرەکەوە دەکات.
پرسیاری زۆرینەی خەڵک وچاودێران بەتایبەتی ئەوەیە ، ئایا هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەر مەترسی ئەو گۆڕانکاریانە.....؟
ئەگەر تەنها نەخشەی سیاسی وئابوری لەبەر چاو بگرین بۆ توێژینەوە وشیکاری بۆ وڵامدانەوەی ئەو پرسیارە ، دەکەوینە هەڵەیەکی گەورە ، خودی ئەو توێژینەوە وشیکاریە دەبێتە مەترسی وئالەنگاری هەمیشەیی بۆ هەریمی کوردستان.
سەرجەم رووداوەکانی جیهان لەدوای کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی دووەم ،بریتی بوون لە پێکدادان وبەرکەوتنی هەواڵگری تووند .
هەندێک جار بەناچاری پەنا بردراوە بۆ پێکدادانی سەربازی ،لەبەر ئەوەی هیچ بۆشایەک نەمابوو بۆ مناوەرە وکاری هەواڵگری.
بەو مانایەی هەر کاتێک بۆشایەک مابێ بۆ پێگدادان وقۆڵ بادانی هەواڵگری ،مەترسی پێکدادانی سەربازی روونادات ، بەداگیرکردنی خاکی وڵاتانی تریشەوە ، یەک نموونەی پێچەوانە هەیە ئەویش( داگیرکردنی کوەیت لەلایەن رژێمی عێراق) لەبەر ئەوەی دەزگای هەواڵگری عێراق دەستێوەردانی نامەشروعی راستەوخۆی هەبوو لەکاروباری کوەیت لەڕێگای (د.ع) &(ع.ح.خ) .
دەگەڕێمەوە سەر ئەسڵی باسەکەی خۆمان، ئایا ئەو مەترسیە هەیە لەئێستادا.....؟
وەک گوتمان پشت بەستن بە نەخشەی سیاسی وئابوری بەڵێ مەترسی دەبیندرێ ، بەڵام بەپێی نەخشەی هەواڵگری هیچ مەترسیەک لەسەر قەوارەی هەریمی کوردستان نیە لەئێستادا ، ونەخشەی هەواڵگری گرنگتر ویەکلاکەرەویە بۆ هەڵسەنگاندنی قوڵ بۆ ئەمنی قەومی هەر قەوارەیەک .
بژاردەکانی بەردەمی هەرێمی کوردستان رۆژ لەدوای رۆژ کەمدەبێتەوە ، تەنها پەیوەندی بەخودی هەرێمی کوردستانەوە نیە ،بەڵکو پەیوەندی بە دووبارە جێگیرکردنەوە و ڕێکخستنەوەی سیستەمى نوێ جیهانیەوە هەیە (اعادة تموضع واصطفاف النظام العالمي الجديد).
هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم کارانە بکات بۆ خۆپارێزی لە هەر گۆڕانکاریەک پشت بەستن بەنەخشەی هەواڵگری:
١- کۆتایهێنان بەپێگدادانی هەواڵگری ناوخۆیی، وهێشتنەوەی بۆشایی پێویست.
٢-سەقامگیرکردنەوەی سیستەمی سیاسی.
٣-باشکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
٤-پەیوەندی دروست لەگەڵ بەریتانیا .
٥-نەهێشتنی نێگەرانی هاوڵاتیان بەهەر نرخێک بێت.
٦-داڕشتنی ستراتیجیەتی ئاسایشی نەتەوەیی.
٧- پەێڕەوکردنی هێزی نەرم لەدارشتنی پلان.
٨-ئاسیکردنەوەی پەیوەندی دەرەکی ،و پەیڕەوکردنی چەمکی " کردەوەی هاوبەش "بەر لە "بەرژەوەندی هاوبەش"
پوختە:
بیرکردنەوەی قوڵ ووریا ودورمەودا دەمانپارێزی لەکەوتن، وهەر کەوتنێک لەو قوناغە جیاواز دەبێت لەکەوتنەکانی تری مێژوو.
جگە لەبڕیار وپلانی دروست ،پێویستمان بەکەسی دروستە بۆ جێبەجێکردنی بڕیار وپلان.
وئەگەر ئەوە پەیڕەو نەکەین ، دەرئەنجامی پێچەوانە چاوەڕێمان دەکات ، تا ئێستا دەرفەت ماوە بەڵام زۆر نیە ، ئەوەی زۆرە ، زۆربوونی گەمژەکانە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

