riklam

لەهەرێم زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوودەکرێنەوە

کوردستان 10:12 PM - 2023-06-07
قەروبووکردنەوە بە پارە ئەرشیف

قەروبووکردنەوە بە پارە

هەرێم و بەغدا

دەستەی داواكانی موڵكداریی عیراق ( هیئە دعاوی الملكیە ) لە هەرێمی كوردستان، بڕی ملياريك و ٥٠٠ مليون دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكات، كە زیانلێكه‌وتووی دەستی رژێمی بەعس بوون. 
 
له‌و باره‌یه‌وه‌ تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی رایگەیاند:"دەستەی داواكانی موڵكداری بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی  دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە".

وتیشی:"دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لێژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتووە.، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە". 

 ئاماژەی بەوەشكرد: "هاووڵاتیانی خوشەویست ئاگادار دەكەینەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت".

 رونیشكردووەتەوە: لە پرۆسەی ئەمجارە ٣٤٠ كەس سوودمەند دەبن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket