دوو پەرلەمانتاری یەکێتی رێژهی وهرگرتنی گهنمی جوتیاران لهعیراق زیاد دهكهن
عیراق 04:41 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
گهنمی جوتیاران
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی توانییان بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە زیاد بکەن، ئەمە جگە لەوەی لەلایەن عیراقەوە رێگەیان بۆ جوتیارانی هەرێم کردەوە کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراق بنێرن.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئەوەی لە ماوە رابردوو لە پەیوەندی بەردەوامدا بووین لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق و وەزارەتی کشتوکـاڵی عیراق و کوردستان لەسەر زیادکردنی بڕی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم، توانرا بڕەکـە لە ۳۷٥ هەزار تۆنەوە بۆ ٥۰۰ هەزار تۆن زیاد بکـرێت".
"هەروەها بڕیاردرا بە رێگەکردنەوە بۆ جوتیارانی هەرێم کە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەرەو ناوەراست و خوارووی عیراق بڕوات، ئەمەش دەبێتە هۆی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و دەستکەوتی ماددی بۆ جوتیارانی هەرێم"، د. بڕیار رەشید وای وت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەردوو پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی د. بڕیار رەشید و غەریب ئەحمەد سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراقیان کردوەو لەگەڵ وەزیر کۆبونەوە، بەمەبەستی زیادکردنی بڕی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

