بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران: بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆن ناکەم
کوردستان 10:33 AM - 2023-05-27
PUKMEDIA
ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیاران
لە روونکردنەوەیەکدا ئیسماعیل
حەمەعەلی خورماڵی بڕیاردەری ئەنجومەنی كۆمسیاران هەڵوێستی خۆی لەبارەی
کاراکردنەوەی کۆمسیۆن راگەیاند و ئاماژە بەوەدەکات، "دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی
هیچ كەس و لایەنێك رایدەگەیەنم لە ئێستا و داهاتوودا بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەكی
کۆمسیۆن ناكەم كە تێبینی و رەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە كەشێكی ئارام و تەندروستدا
نەبێت".
دەقی روونکردنەوەکەی بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران
ڕونكردنەوەیەك
بۆ ڕای گشتی
بەناوی
خوای بەخشندەی میهرەبان
لە
ماوەی هەشت ساڵ و نیو كاری كۆمسیاری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی،
هەمیشە كار و چالاكی و هەڵوێستەكانم بە شێوەیەكی پیشەیی و ئەرێنی بووە. لەو ماوەیەدا
چەندینجار ئەوەم ڕاگەیاندووە كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم كە
هۆكار بێت بۆ لێكترازان و كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر پێگەی كۆمسیۆن و دژ بێت بە
ئاشتەوایی و بێلایەنی و ئارامی سیاسی كوردستان بشێوێنێت.
سەبارەت
بە نوێكردنەوەی كۆمسیۆن لە پەرلەمانی كوردستان لە بەرواری 22/5/2023 بەدەر لەو تێبینی
و ڕەخنە یاساییانەی كە هەبووە و هەیە لەسەر پرۆسەكە، بەگشتی بە حاڵەتێكی نا تەندروستی
دەبینم و وادەزانم خزمەت بەو قەناعەت و مەبدەئەی كاری بەردەوامی من ناكات.
لەو
سۆنگەیەوە وەك هەڵوێستێكی مەبدەئی و دوور لە لایەنگیری یان دژایەتی هیچ كەس و لایەنێك
ڕایدەگەیەنم كە بەشداری هیچ كار و چالاكی و كۆبونەوەیەك ناكەم لە ئێستا و لە
داهاتوودا كە تێبینی و ڕەخنەی یاسایی لەسەر بێت و لە كەشێكی ئارام و تەندروستدا نەبێت
و خزمەت بە كۆی پرۆسەی سیاسی كوردستان و ئاشتەوایی و یەكڕیزی و پێكەوەژیان نەكات لەكوردستان.
ئیسماعیل
حمەعلی خورماڵی
بڕیاردەری
ئەنجومەنی كۆمسیاران
27/5/2023
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

