فراكسیۆنی زه‌رد داد-یش په‌لكێشی یاساشكێنی ده‌كات
کوردستان 04:31 PM - 2023-05-25
وەقایعی کوردستان
به‌فه‌رمانی حزبی وه‌زیری داد بڕیارده‌دات كه نوسراوه نایاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌وه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاوبكرێته‌وه، بریكاری وه‌زاره‌تی داد-یش ده‌ڵێت:"له‌كاتێكدا هێشتا ئاڵۆزییه‌كانی په‌رله‌مان ته‌واو نه‌بوو بوو نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان گه‌یشتبووه وه‌زاره‌تی داد بۆ ئه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاوبكرێته‌وه".
نوسراوه یاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگوێخراوه
شیلان عارف بریكاری وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك سه‌عاتدا نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان گه‌شیته وه‌زاره‌تی داد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایع، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆ نوسراوه یاساییه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌هه‌مان رۆژدا‌و له‌سه‌ر هه‌مان پرس ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه له‌باره‌ی نایاسایی دانیشتنی رۆژی 22-5-2023 ی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی داد".
"چه‌ندین بڕیار كه‌له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوون و له رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاوكراوه‌ته‌وه تائێستا كاریان پێنه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌وه چۆن كرا‌و چۆن به‌ڕێكرا، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌رجه هه‌ر بڕیارێك كه له وه‌قایع بڵاوكرایه‌وه كاری پێ بكرێت، به‌ڵام چه‌ندین بڕیاریش هه‌یه كه‌له وه‌قایع بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و كاریشیان پێ نه‌كراوه" شیلان عارف واده‌ڵێت.
شیلان عارف وتیشی:" له‌نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه له رۆژی ده‌رچوونی نوسراوه‌كه‌وه پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌بڕیاره‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌ماندا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایع، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڕیاره‌كه كاری پێده‌كرێت، به‌مه‌ش بڕیاری جێبه‌جێكردنی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن پێش وه‌قایع كه‌وتووه".
پارتی نۆره‌بڕی بۆ نایاسایی ده‌كات
چه‌ندین یاسا هه‌ن كه له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوون و چاوه‌ڕێی بڵاوبوونه‌وه‌ن له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایع، به‌ڵام پارتی به وه‌زیری داد نۆره‌بڕی بۆ پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ده‌كات و له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاودهیكاتهوه.
لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌نایاسایی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رۆژنامه‌ی وه‌قایع، نۆبه‌بڕی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له‌رێی وه‌زیری داده‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، له‌كاتێكدا چه‌ندین یاسا‌و بڕیار هه‌یه كه‌له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوون و تائێستا له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاونهكردونهتهوه".
" ده‌بوو وه‌زیری داد كه سێ خول سكرتێری په‌رله‌مان بووه‌و شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌یاساو رێكاره‌كانی په‌رله‌ماندا هه‌یه، رێگه‌ی نه‌دایه بێ یاسایی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نوسراوی نایاسایی له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاوبكرێته‌وه، چونكه جه‌نابیان سوێندی یاسایی خواردوه كه پارێزه‌ری یاسا بێت،" لوقمان وه‌ردی واده‌ڵێت.
ده‌قی سوێدنخواردنهكهی وه‌زیری داد له رۆژی 10-7-2019 له‌په‌رله‌مانی كوردستان
"من فرسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا به‌خوای مه‌زن سوێند ده‌خۆم به‌دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و خاكی كوردستانی عیراق بكه‌م و رێز له‌یاسا ره‌چاوكراوه‌كان بگرم".
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن به‌نایاسایی دهستیپكردو كۆتاییش هات
پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن له‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به نایاسایی دهستیپێكردو هه‌ر به نایاسایش كۆتایی هات، بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نایاساییه له‌رۆژنامه‌ی وه‌قایعی حكومه‌تی هه‌رێم، جارێكی دیكه نایاساییه.
عه‌باس فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر له‌خستنه كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه تا بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وه‌قایع نایاسایی بوو، بۆیه له‌رووی یاساییه‌وه شتێك نییه به‌ناوی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن".
"پارتی فه‌رمانی حزبی به‌سه‌ر وه‌زیری داد دا زاڵكرد، له‌كاتێكدا فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد پێشتر سێ خول سكرتێری په‌رله‌مان بووه‌و شاره‌زایی باشی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاسای په‌رله‌ماندا هه‌یه، ناچاركراوهو فه‌رمانی پێكراوه كه نوسراوه‌كه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یاساییه كه ناكرێت به‌ئیمزای جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسێكی نیشتمانیی بێ سازدان به‌و شێوه‌یه نایاساییه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی بدرێت "عه‌باس فه‌تاح واده‌ڵێت.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: "خه‌می پارتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نییه له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵكو له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه له‌یه‌كتر، چونكه ده‌زانێت تاوه‌كو لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر دووربكه‌ونه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌متر ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش خواستی پارتییه".
دانیشتنەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەر بڕگەیەک بۆ بەرنامەی
کاری دانیشتنی پەرلەمان زیاد بکرێت، پێویستە پێش زیاتر لە ٢٤ سەعات پەرلەمانتارانی
لێ ئاگاداربکرێنەوە، بەڵام لەدانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ی پەرلەمانی کوردستاندا،
کاتێک تەنها چەند سەعاتێکی بۆ دانیشتنەکە مابوو، بڕگەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بەبێ
رەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان لەبەرنامەی کاردا زیادکرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فراکسیۆنی
یەکێتی لەو نایاساییە هەڵوێست وەربگرێت و رێگەنەدات ئەو پرسە نیشتمانییە بێ سازانی
لایەنەکان بەنایاسایی تێبپەڕێنرێت.
هاوکات د.ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەپێناوی پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی کۆدەنگی هێزە
سیاسییەکاندا بڕیاریدا بەپێی بڕگەی ٣ ماددەی ١٨ کە دەسەڵات دەداتە سەرۆکی
پەڕلەمان بۆ (سەرۆکایەتیکردن- کۆتایی پێهێنان- دواخستن-دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوە)،
دانیشتنەکە دوابخات بۆ کاتێکی نادیار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازی‌دا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵك به له‌تكردنی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
09:19 PM - 2023-06-09
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
07:51 PM - 2023-06-09
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
05:35 PM - 2023-06-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە
09:12 AM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازی‌دا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵك به له‌تكردنی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09