هەڵمەتی نیشتمانی سەوزكردن گەیشتە خانەقین
کوردستان 09:06 PM - 2023-05-16
PUKMEDIA
هەڵمەتی نیشتمانی سەوزكردن لە خانەقین
كارەكانی هەڵمەتی نیشتمانی روواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تا دێت چڕتر دەبێتەوە و ئەمڕۆ سێ شەممە 16-5-2023، هەڵمەتەكە گەیشتە ناوچە دابڕێندراوەكانی كوردستان .
لەوبارەیەوە حسێن حەمەكەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ قۆناغێكی تری هەڵمەتەكەمان لەسنوری قەزای خانەقین و بەسەوزكردنی پاركێك راگەیاند بەچاندنی چەندین جۆری نەمام كەلەگەڵ سروشت و كەشوهەوای ئەم قەزایەدا بگونجێت".
وتیشی: "هەڵمەتەكە رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت لەناوشار و هەردوو ناحیەی گوڵاڵە ( جەلەولا ) و سەعدییە دەگرێتەوە".
هەڵمەتی نەمام روواندن بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی شارەوانی و ژینگە و ناوەندی خانەقینی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز و ژمارەیەكی بەرچاو لەژینگەدۆستان بەڕێوەچوو كە هەڵمەتەكەیان بەهەنگاوێكی گرنگ وەسفكرد بۆ خزمەتكردنی سنورەكەیان و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و گرفتی بەبیابانبوون لەسنوورەكەیاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

