تەقەکردن لە پەرلەمانتار کاروان گەزنەیی ئیدانە دەکرێت
کوردستان 06:40 PM - 2023-05-15
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی سەوز رووداوی تەقەکردن لە کاروان گەزنەیی ئەندام پەرلەمان ئیدانە دەکەن.
`
شەوی یەک شەممە 14-5-2023، لە
ناو حەرەمی بازگەی ئاسایشی کۆیە لەلایەن هێزێكی چەكداری نەناسراو تەقە لە کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی
کوردستان کرا.
تەقەکەرەکان ئامانجیان کوشتن بووە
کاروان گەزنەیی پەرلەمانتار بە
سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تەقەکەرەکان بە ئامانجی کوشتن پەلاماریان داین
و پاسەوانێک بریندارە و چاوەروانی ئەنجامی بەدواداچون و رێکارە یاساییەکانین".
"کێشە و ناکۆکیمان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە،
رووداوەکەش لە کۆیە بووە"، گەزنەیی وایوت.
پەرلەمانی کوردستان: سەركۆنەی ئەو رووداوە دەکەین
هەر سەبارەت
بە روووداوی تەقەکردن لە کاروان گەزنەیی پەرلەمانتار، نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی
پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیداهاتووە: "دوای ئەوەی
دوێنێ شەو، كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بازگەی كۆیە و لە شاری
سلێمانییەوە دەیەوێت تێپەڕبێت بۆ شاری هەولێر، لەناو حەڕەمی بازگەی تۆبزاوە لە
شاری كۆیە، هێزێكی چەكداری نەناسراو دوای دروستبوونی گرژی تەقە لە پەرلەمانتارەكە
دەكەن".
ئاماژە بەوەش دراوە: "بەتووندی سەركۆنەی رووداوی تەقەكردن لە پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی دەكەین، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو
كارە قێزەونە دامو دەزگا ئەمنییەكان رادەسپێرین بۆ بەدەمەوەچوونی رووداوەكە و
ڕادەستكردنی تاوانباران بە دادگا لەپێناو پاراستن و گەرەنتیی سەروەریی یاسا و
سەروەر راگرتنی حەڕەمی بازگەكان كە ئەركیان خزمەتكردنی هاووڵاتییانە پێش پاراستنی
گیانی ئەو پەرلەمانتارە و هەر هاووڵاتییەكی دیكە".
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی رووداوەکە دەکات
فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
ئیدانەی رووداوەکە دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات تاوانکارانی ئەو
کردەوەیە دەستگیر بکرێن.
لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی سەوز دا
هاتووە: "بەداخەوە شەوی رابردوو لە ناو حەرەمی بازگەی ئاسایشی کۆیە لەلایەن
ھێزێکی چەکدار نامەردانە ھێرشکراوەتە سەر هەڤاڵ (کاروان گەزنەیی) ئەندامی
فراکسیۆنەکەمان .
ئێمە لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی
کوردستان کاتێکدا زۆر بە توندی ئەو پەلامارە قێزەونە ئیدانە و ریسوا دەکەین ، لە
ھەمان کاتدا داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان
ھەرچی زووترە تاوانکارانى ئەم کردەوە قێزەونە دەستگیر بکرێن و سزای یاسایی
وەربگرن".
ئاماژە بەوەشدراوە: "ئەرکی دام و دەزگا
ئەمنیەکانی ھەرێمە بەجدی و بەرپرسیارانە کاربکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی ژیانی
هاووڵاتیان و بەرپرسان بەبێ جیاوازی و رێگە بگرن لە دووبارە بوونەوەی کاری یاسا
شکێنی و گێرەشێوێنی لەم جۆرە".
PUKMEDIA ئوسامە ئەبوبەکر
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

