عەممار حەکیم: سەرۆک مام جەلال پیاوی چارەسەرە گەورەکان بوو
کوردستان 11:25 AM - 2023-05-12
PUKMEDIA
سەردانی عەممار حەکیم بۆ مەزاری سەرۆک مام جەلال
عەممار حەکیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مەزارەکە دانا و رایگەیاند، "سەرۆک مام جەلال پیاوی چارەسەرە گەورەکان بوو لە رۆژگاری قەیران و ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی گەلەکەمان و پڕۆسەی سیاسی دەبوونەوە، هەروەها خەباتی زۆری کرد دژی دیکتاتۆرییەت".
سەرۆک مام جەلال رێبازێکی لەدوای خۆی بەجێهێشت
ئەمڕۆ هەینی 12-5-2023، عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی، لە
سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد و دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزاری مام لە دەفتەری یادەوەریدا و بە وەفادارییەوە رۆڵی مێژووی سەرۆک مام جەلالی لە خەبات و شۆڕشی بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بنیادنانی عیراقی نوێ بەرزنرخاند و وەک سەرکردەیەکی کارێزمای نیشتمانی وەسفیکرد و رایگەیاند: "لەبەردەم کەسایەتییەکی نیشتمانی گەورە و پێگەیەکی عیراقی
و کوردی مێژوویی، بەڕێز جەلال تاڵەبانی راوەستاوین، کە رێبازێک و قوتابخانەیەکی
لەدوای خۆی بەجێهێشتووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کاروباری وڵاتمان".
"ئێمە دەزانین کە لە دژی
دیکتاتۆرییەت خەباتی زۆری کرد بۆ بونیاتنانی پرۆسەیەکی دیموکراسی، لەو دوو
قۆناغەشدا سەرۆک مام جەلال رۆڵی گەورە و ئامادەبوونی کارا و چالاکی هەبوو، هەروەها
پیاوی چارەسەرە گەورەکان بوو لە رۆژگاری
قەیران و ئەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی گەلەکەمان و پڕۆسەی سیاسی دەبوونەوە"،
عەممار حەکیم وادەڵێت.
سەرۆک مام جەلال سەمام ئەمان بوو
وتیشی: "سەرۆک مام جەلال
سەمام ئەمانی پڕۆسەی سیاسی بوو، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی عیراقیدا یادی دەکەینەوە و
خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازەکەی بەردەوامە و هیوای
ئەوەمان بە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەیە کە بە هەمان ورەی سەرۆک مام جەلال-ەوە لەسەر رێبازەکەی
بەردەوام بێت".
سەرۆکی رەوتی حیکمە ئاماژەی
بەوەشدا: "پەیوەندی نێوان خێزانی الحکیم و مام جەلال پەیوەندییەکی مێژوییە و
دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەهیدبوونی عەبدوڵڵا باقر الحکیم و پێشتریش بۆ شەهید
عەبدولعەزیز الحکیم، لەسەردەمی بەگژداچوونەوەی دیکتاتۆرییەت و خەباتکردن پەیوەندییەکی قوڵ لەنێوانماندا هەبووە و چەندین بیرەوەری باش لەنێوانماندا هەیە و سەرۆک مام جەلال-مان بە مامی خۆمان دەزانی و
پەیوەندییەکی ناوازەو دەگمەن لەنێوانماندا هەبوو".
کوردستان بەشێکە لە ئێمە و لە دڵماندان
دەشڵێت: "هەرێم بەشێکی
سەرەکی پێکدێنێت لە عیراق، کاتێکیش سەردانی کوردستان دەکەین پێویستمان بە پاساوێکی
دیاریکراو نییە چونکە ئێمە بیریان دەکەین و ئەوان بەشێکن لە ئێمە و لە دڵماندان".
سەرۆکی رەوتی حیکمە یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستانی بە حزبێکی سەرەکی وەسفکرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە
ناوچەکەدا هەیە و رایگەیاند: "پرسی بودجە و
یاسای نەوت و گاز و یاسای دادگای فیدڕاڵی، ئەمانە کۆمەڵە پرسێکی گرنگن و ناکرێت
بەبێ هاوکاری هێزە سیاسییە گەورە و کاریگەرەکان چارەسەر بکرێن بەتایبەتی کە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆیە راوێژکردن
لەگەڵ یەکێتی و هێزە سیاسییەکانی دیکە شتێکی گرنگە و ئەوەش پەیامی دۆستاییەتییە بۆ
گەلی کوردستان و پێیان دەڵێین ئێوەمان خۆشدەوێت و سەردانتان دەکەین و بەردەوام
پەیوەندیمان هەیە لەگەڵتان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

