riklam

حکومەتی عیراق 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد

کوردستان 02:55 PM - 2023-05-09
بودجە PUKMEDIA

بودجە

حکومەتی هەرێم

ئەمڕۆ سێ شەممە، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، حکومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد.

 

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق".

 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم: "400 ملیار دینار لەڕێگای بانکی رەشیدو رافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم"، کە بڕیارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان-ی 2023 سەرفبکرێت.

 

لەوبارەیەوە د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA وتی: "ئەمڕۆ 400 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عیراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە".
"ئەم پارە نێردراوە بەشێوەی قەرزە و حکومەتی عیراق بەڵێنی پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی نەداوە"، د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket