رزگار حاجی حهمه: فرهبازنهیی دادهپهروهریی ههڵبژاردن دهستهبهر دهكات
کوردستان 11:42 AM - 2023-05-09رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامار ئەو جیاوازییانەی خستەڕوو کەلەنێوان تۆماری دەنگدانی عیراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئەمە جگە لەوەی دابەشکردنی کورسییەکانیش لەسەر ئاستی دانیشتوانیش جیاوازییەکی زۆری هەیە و ٨ کورسی کەمتر بۆ سلێمانی دانراوە.
یەکیتیی هەموواری یاسای هەڵبژاردنی دەوێت
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردەکانی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەوەی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە داوایدەکات، بۆ پاراستنی مافی دەنگدەرەو داوای بەشێکی زۆری لایەنەکانی دیکەشە، چونکە ئەگەر بەیاسای پێشوو هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت نادادییەکی زۆر بەدیدەکرێت و مافی دەنگدەرێکی زۆر لەسنوری پارێزگای سلێمانی پێشێل دەکرێت".
تۆماری دەنگدەران
"تۆماری دەنگدەرانی
عیراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی زۆری تێدایە، بەجۆرێک لەسنوری پارێزگای
سلێمانی ٤٠ هەزار دەنگ و لەهەولێر ١٤ هەزار دەنگ و لەدهۆک ٥ هەزار دەنگ کەمتر
بەراورد بەتۆماری عیراق تۆمارکراون"، رزگار حاجی حەمە وایوت.
وتیشی:"لەژمارەی
دانیشتوانیشدا نادادی بەرامبەر بە سلێمانی کراوە و جیاوازییەکی زۆر لەنێوان تۆماری
دەنگدەرانی هەرێم و عیراقدا هەیە بەجۆرێک، لەسلێمانی ١٢٨ هەزار کەس لەناو تۆماری
دەنگدەرانی هەرێم کەمکراوەتەوە و بەپێچەوانەوە لەهەولێر ١٩٨ هەزار کەس و لەدهۆکیش
٢١٦ هەزار کەس لەناو تۆماری دەنگدەرانی هەرێمدا زیادکراوە".
هەر لە کۆنگرەکەدا رزگار
حاجی حەمە رایگەیاند:" لەتۆماری دەنگدەرانی هەرێم لەدایکبووانی ساڵانی (٢٠٠١
تا ٢٠٠٥) تۆمارنەکراوە، ئەگەر ژمارەی ئەو لەدایکبووانەش هەژماربکرایە لەسنوری پاریزگای
سلێمانی مافی دەنگدان بۆ زیاتر لە ١٠٠ هەزار دەنگدەر دەگەڕایەوە".
فرهبازنهیی دادپهروهرانهیه
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناو هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد تەئکید لەهەمووارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و فرهبازنهیی دەکاتەوە بەجۆرێک مافی دەنگدەر و پێکهاتەکان پارێزراوبێت.
رزگار حاجی حهمه راشیگهیاند:"ههڵبژاردن به یهك بازنهیی نادادی زۆری تێدایهو وادهكات كاندیدی پارێزگایهك بهدهنگی پارێزگایهكی دیكه دهربچێت، كه لهراستیدا ئهو كاندیده دهرچووه ناتوانێت داواكاری ئهو پارێزگایهی لێی دهرچووه بگهیهنێت، چونكه دانیشتووی ئهو پارێزگایهو ئاگاداری داواكاری خهڵكی ئهو پارێزگایه نیه"
" فرهبازنهیی ژمارهی كوردسییهكانی پارێزگاكان باشتر دیاریی دهكات و رێگردهبێت لهو نادادییهی له یهك بازنهییدا لهبارهی كورسی پارێزگاكان دهكرێت " رزگار حاجی حهمه وایوت.
کورسی پێکهاتەکان
لەبارەی کورسی پێکهاتەکانیشەوە رزگار حاجی حەمە رایگەیاند:" ئەگەر بەراوردی کورسی پێکهاتەکان لەهەرێم عیراق بکەین دەبینین، کورسی پێکهاتەکان لە هەرێم بەراورد بە عیراق زۆر زیاترە، بەجۆرێک لە پەرلەمانی عیراق تەنها ٢ بۆ کورسی پێکهاتەکان لەهەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام لەپەرلەمانی کوردستان ١١ کورسی بۆ پێکهاتەکان دانراوە".
"لەدابەشکردنی کورسی پێکهاتەکانیشدا لەپەرلەمانی کوردستان نادادپەروەری هەیە، ئەمەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کورسی پێکهاتەکانەوە داوایدەکات و دەیەوێت کورسی پێکهاتەکان بەسەر پاریزگاکاندا دابەشبکرێن و پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمان هەڵببژێرن"، رزگار حاجی حەمە وایوت.
کورسی پەرلەمان
لێپرسراوی دەزگای
هەڵبژاردنەکانی یەکێتی وتیشی:" لەژمارەی کورسی پارێزگاکانیشدا جارێکی دیکە
غەدر لەسلێمانی کراوە، بەجۆرێک لەئێستادا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ٣٧ کورسی
دانراوە لەکاتێکدا بەپێی سەرژمێری دانیشتوانەکەی پێویستە ژمارەکە ٤٥ کورسی بێت،
بەپێچەوانەوە کورسییەکانی هەولێر و دهۆک لەپەرلەمانی کوردستان بەراورد بەسەرژمێری
دانیشتوانەکەی زیاترە بەجۆتێک لەئێستادا ٤٤ کورسی بۆ هەولێر دانراوە کە پێویست بوو
٣٩ کورسی بێت هەروەها بۆ دهۆک دووبارە بەپێی سەرژمێری دانیشتوانەکەی پێویست بوو
خاوەنی ٢٧ کورسی پەرلەمان بێت، بەڵام ژمارەکەی زیاترە و لە ئێستادا خاوەنی ٣٠
کورسییە".
"بەمەش سلێمانی
بەراورد بەژمارەی دانیشتوانەکەی ٨ کورسی کەمتر لە پەرلەمانی کوردستان بەرکەوتووە،
بەڵام بۆ هەولێر ٥ کورسی زیاتر و بۆ دهۆکیش ٣ کورسی زیاتر دانراوە".
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی
دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردتان لە کۆنگرەکەدا
رایگەیاند:"ئەو ئامارانەی خستمانەڕوو ئەو نادادییەیە کە لەسلێمانی کراوە و یەکێتی
لەسەری هاتووەتە دەنگ و داوای هەمووارکردنەوەی یاساکە لەپێناو دادپەروەری
دیموکراسی لەهەڵبژاردن دەکات، بەڵام هەر لایەنێک ئامادەیی تێدایە ئەو نادادییە
قبوڵبکات لەئەمڕۆ زوتر نییە دەتوانێت رایبگەیەنێت کە بەو نادادییە رازییە و
بەشداری هەڵبژاردن دەکات، لەکاتێکدا یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ
هەڵبژاردن دەربڕیوە بەڵام بەپاککرانەوەی تۆماری دەنگدەران و هەمووارکردنەوەی
یاساکە و پاشان کاراکردنەوەی کۆمسیۆن".
لینکی کۆنگرەکە بە ڤیدیۆ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26