بە یادی خۆپیشاندانی رۆژگاری بێ خۆپیشاندانی لە کەرکوک
بیروڕا 10:02 AM - 2023-05-06
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
نووسینی... ستران عەبدوڵڵا
بەسەر دەفتەری یادەوەری
شاردا شۆڕ ببەوە و بزانە ئەم حەرف و تۆمارە چی دەگێڕێتەوە و چی ناگێڕنەوە؟
لە ناو جەرگەی بەعس و
تەعریب و عەسكەردا دەیان لاوی كورد دەڵێن ئێمەش دەتوانین خۆپیشاندان بكەین، چونكە
كەركوكیش كوردستانە و ئەم شارە بۆ ئەوە تایبەت نییە لەسەر ڕەف دابنرێت تا هەموو
كوردستان ڕزگار بێ و كەركوكیش خەڵاتی ڕزگارییەكەی بێت. ئەم شارە بۆ چەماندنەوەی
ئیرادەی مەحاڵ و ئەستەم هاتووە.
ئەلبومی بەتاڵی وێنەی ڕوداوەكە
و دەفتەری وێنەی تەڵخی شەهیدەكانی دەڵێ و نوتقی هەیە:
لە قەڵادزێ تا سلێمانی،
لە هەڵەبجە تا پێنجوێن و هەولێر خۆپیشاندان لەسەر خەتە كە شۆڕش لە شاخەوە بێننە
ناو شار و بە بەعس بڵێن ماسییەكە بێ ئاو نییە و نەتەوەی كوردیش بێ خاوەن نییە.
كەس باوەڕی نەبوو كەركوك
(نەخێر)ی وا گەورە بڵێت لە جوگرافیایەكی دژواری تەعریب و تەبعیسدا، بەڵام ئەمەش
بوە و دەبێ.
میللەتی دەستپێشخەری،
لە شاری دەستپێشخەریدا، ڕێكخستنی دەستپێشخەری هەیە كە قسەی هەق دەخاتە مشتی
ئاسنینی بەعسەوە.
بەعس با بزانێ، وەكو
دەشیزانی، خۆپیشاندان بۆ هەق و دادپەروەری كات و ساتی نییە و گوێ لە چاولێكەری و
هەل و مەرجی عەینی و مەوزوعی ناگرێ. تینی نەخێر بانگەوازەو دێ و نەعرەتی
كوردانەیە، لە جەیش و جاش و بەعس و لە ئەمنی عەرەب و تۆران ناسلەمێتەوە.
وەختێ كورد لە كەركوك
ڕاپەڕی و خۆپیشاندانی كرد لە هیچ شوێنكی دونیادا ساتی شۆڕش و ڕاپەڕین و خۆپیشاندان
نەبوو ، سەیری تەقویم بكەن لە شەرق تا غەرب، لە ئەمریكای لاتین، تا سۆڤێت و چین،
لە بەلەكجاڕ تا لاچین، هیچ قسە و باسێك لەسەر دەستپێشخەری نییە. بەس لاوی كەركوك و
لاوی ڕێكخستنی یەكێتی هەیە و هەیەتی.
یانزە شەهید مۆری
سەروەری حۆپیشاندانی لە تەئریخ دا. نە سەتەلایت وەك ئەمڕۆ، روداو تۆماردەكا، و نە
سۆشیال میدیا چاولێكەری و چاوداگری لەگەڵ دونیای بێ ڕەحم و دوو ڕوو دەكات.
سەیری ئەو دڵڕەقییە لە
كۆتایی دوو دەیەی سەدەی بیستدا شارێك خەڵتانی خوێن دەبێ كەس ڕەنگ و دەنگی لا نییە
و تۆماری بۆ دوا ڕۆژ نییە. وێنەیەك نییە بۆ پۆستەر و شیعرێك نییە بۆ نۆتە و ئاوازی
نەمری.
تاریخی دڵڕەق وێنەی
كوشتاری ئەرمەن و فەڵەستین و دوو جەنگی جیهانی بە وردەكارییەوە هەیە. كەچی تۆماری
لەم سەروەرییەی كەركوكی هەڵنەگرتووە.
بەشانازییەوە كەركوك
ئەوەی كرد كە نازدار و خواپێداوەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نەیان كردووە. دروشمێك چل
ساڵ پێش بەهاری عەرەبی وتی:
سوپا سوپای گەلە و هی
دیكتاتۆرەكان نییە. پێش چل و یەك ساڵ كەركوك وتی: سوپای گەل سوپای خەڵكە
و هەر بەعسی فاشی بێ كەڵكە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

