یەكێتی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن سكاڵا تۆمار دەكات
کوردستان 06:10 PM - 2023-05-02یەكێتی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن سكاڵا تۆمار دەكات
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن لەھەرێمی كوردستان تۆمار كرد.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "ماوەی دوو ساڵە كار بۆ رێككەوتن لەبارەی ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن لەھەرێمی كوردستان دەكەین، بەڵام تائێستا پارتی هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەناوەو هەمواری یاساكە راگیراوە" .
"یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردن بەیاسا كۆنەكە نییەو لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992 ی هەڵبژاردن تۆمار كردوەو داوای هەمواركردنەوەی یاساكە دەكات پێش هەڵبژاردن" وەردی وایوت.
دەشڵێت: "ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیار بدات درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نایاسایی بووبێت، پێویستە دەرچەیەكیش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدۆزێتەوە و رێگربێت كە بەیاسا كۆنەكە هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان بكرێت، چونكە هەڵبژاردن بەیاسا كۆنەكە هیچ لەبارودۆخەكە ناگۆڕێت و پڕۆسەكە دیموكراسی لەدەستدەدات".
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان وتیشی: "داواكەی یەكێتی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن تەنها داوای یەكێتی نییە، بەڵكو داوای لایەنەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشە، ئەوانیش لەگەڵ هەڵبژاردن بەیاسا كۆنەكە نین".
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەسەر پێشنیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند جارێك دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و پرسی تۆماری دەنگدەران و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن كۆبوونەوە، دواجار پارتی رازی بوو یاساكە هەموار بكرێتەوە و تۆماری دەنگدەرانی عیراقیش بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردن، بەڵام لەئێستادا پارتی لەبەڵێنەكەی پەشیمان بووەتەوە و لەهەمواری یاساكە رادەكات، لە بەرامبەریشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكەن و ئامادەنین هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بەیاسا كۆنەكە ئەنجامبدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
رێكخراوی پهیامنێران: لهسهر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار دهستگیركراوه
02:43 PM - 2024-05-20
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19