riklam

حکومەتی هەرێم پارەکەی ئەمریکا بۆ لیوا هاوبەشەکان دابەشناکات

کوردستان 11:13 AM - 2023-05-02
لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاژانسەکان

لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە

حکومەتی هەرێم

ئەمریکا مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت و حکومەتی هەرێم دابەشی ناکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان-یش دەڵێت:"دواکەوتنی مووچەی لیوا هەوبەشەکان یەکەم جار نییە، لەکاتێکدا ئەمریکا مووچەی ئەو لیوایانەی خستووەتە ئەستۆی خۆی".

 

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ شەممە ٢-٥-٢٠٢٣ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنی مووچەكانیان بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخرا.

عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمریکا مانگانە نزیکەی لە ٢٥ ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت، بەڵام هەرجارە و بەبیانوویەک دابەشکردنی مووچەکانیان دوادەکەوێت.

"هەندێک جار دوای دوو مانگ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، لەکاتێکدا ئەمریکا هەموو مانگێک لەکاتی دیاریکراودا بڕە پارەی پێویست بۆ هەرێم دەنێرێت، بەڵام بەهەر هۆکارێک بیت حکومەتی هەرێم لەکاتی خۆیدا مووچەیان پێنادات و دوایدەخات" عوسمان سێدەری وایوت.

دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەكاتێكدایە، رۆژی 30ی مانگی رابردوو، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو، کە رۆژی سێشەممە دووی ئایار مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

PUKMEDIA






ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket