لەتیف نێروەیی: پارتی نایەوێت هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 10:45 PM - 2023-04-29
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڵێنەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پەشیمان
بووەتەوە و وادیارە نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، لێپرسراوی بۆردی
هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنیش دەڵێت، " ئەوەی لەئێستای پارتی
دەبیندرێت تەواو پێچەوانەی رێککەوتنی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی
هەڵبژاردنی پارتییە".
لەتیف نێروەیی
لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردن بە سایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان پاشگەز بووەتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەموو ئەو رێکەوتنانەی
کە لەبارەی هەڵبژاردنەوە لەگەڵ لایەنەکان بەگشتی و یەکێتی بەتایبەت کردبووی، پاشگەزبوونەوەی پێوەدیارە و گەرموگوڕ نییە لە جێبەجێکردنی
بەڵێنەکانی".
"پارتی تەنانەت پێشنیاری نەتەوە
یەکگرتووەکانیشی لەبارەی کورسی پێکهاتەکان رەت کردووەتەوە و پێی باش نییە کورسی
پێکهاتەکان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەش بکرێن، بۆئەوەی پێکهاتەی سەرجەم
شارەکانی هەرێمی کوردستان دەنگ و رەنگی خۆیان لە پەرلەمان هەبێت"، لەتیف نێروەیی
وادەڵێت.
وتیشی:"لەگەڵ ئەوەی لە کۆبوونەوەکانی
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی پرسی تۆماری دەنگدەران و چوار
بازنەیی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن یەکلابووبوەوە، بەڵام ئەوەی لەئێستای
پارتی دەبیندرێت تەواو پێچەوانەی رێککەوتنی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی
هەڵبژاردنی پارتییە، لەمەشەوە بۆمان دەردەکەوێت بەشێوەیەک لە شێوەکان پارتی پاشگەز
بووەتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

