كابینەی نۆ پشت لەدادگا و روو لەسیناریۆ دەكات
کوردستان 02:06 PM - 2023-04-27كابینەی نۆ پشت لەدادگا و روو لەسیناریۆ دەكات
بڕیاری میدیایی لەسەر تاوانەكان پێش بڕیاری دادگاو چاوساغی میدیا بۆ وڵاتانی بێگانە لەكابینەكەی مەسرور بارزانی دا زیادیكردوە، میدیا لەئەركە پیرۆزەكەی خۆی كە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە لایداوە و بووەتە جاسووس، لەوەشخراپتر ئەوەیە كە خودی سەرۆكی حكومەت پشتیوانی ئەو ئاڕاستە نامیدیایەی حكومەتەكەی دەكات، بەوكارەش لەم كابینەیەدا پشت لەدادگاو روو لە سیناریۆ كراوە و رای گشتی پێ چەواشەكراوە، راوێژكارێكی یاسایش دەڵێت: "هێنانە سەرشاشەی تۆمەتباران و ئامادەكردنی سیناریۆ پێش بڕیاری دادگا تاوانە".
نهێنی لێكۆڵینەوە ئاشكرا ناكرێت
د.چیا زەنگەنە راوێژكاری یاسایی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەپێی یاسای بنەما سزاییە دادگەرییەكانی عیراقی هەمواركراو و كارپێكراو لە عیراق و هەرێمی كوردستان، هەموو لێدوان و چوونە سەر شاشە و روونكردنەوەیەك و ئاشكراكردنی وتەكانی تۆمەتبار یان بریكارەكەی سەرپێچی یاساییە، چونكە ئەوە پێی دەوترێت نهێنی لێكۆڵینەوە، بۆ ئەوەی نهێنی لێكۆڵینەوەش بەلاڕێدا نەبرێت و راستییەكان چەواشە نەكرێن دەبێت لەسەرەتای كۆنووس و پەڕاوی لێكۆڵینەوە تاوەكو بەدەستهێنانی پلەی كۆتایی بڕیارەكە هیچ نهێنییەكی لێكۆڵینەوە ئاشكرا نەكرێت".
"هێنانە سەرشاشەی تۆمەتباران و هەندێكجار ئامادەكردنی سیناریۆ بۆیان تاوانە، چونكە بەمەبەستی چەواشەكردنی رای گشتی و گۆڕینی راستییەكان دەكرێت و دەچێتە چوارچێوەی شێواندنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و دەستوەردان لەكاروبار و سەربۆخۆیی دادگاكان، بۆیە هەر كەسولایەن و هێز و كەسایەتی حكومی و ئەمنی بیانەوێت دەستوەردان لەكاری یاسا بكەن ئەوا سەرپێچی یاسایان كردووە و پێویستە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت و داواكاری گشتی و ئەو لایەنەشی زەرەرمەند بووە دەتوانن داوای یاسایی لەسەر سەرپێچیكار تۆمار بكات". پارێزەر د. چیا زەنگەنە وادەڵێت.
لەزۆنی زەرد دادگا گوێڕایەڵی حزبە
دادگا لەزۆنی زەرد بێلایەنی خۆی لەدەستداوە و كەوتووەتە ژێر فشاری حزبەوە، ئەمەش وایكردوە لەم كابینەیەدا حزب بڕیاربدات و دادگا گوێڕایەڵی بێت.
راوێژكارە یاساییەكە دەشڵێت: "دادگاكان بەتایبەت لە زۆنی زەرد نەیانتوانیوە سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و كەوتوونەتە ژێر فشاری حزب و باڵێكی حكومەتەوە، بۆیە كاتێك كەسانێك تۆمەت دەخرێتە پاڵیان دادگا دەبێت زۆر بابەتیانە و زانستیانە و دوور لەفشاری رای گشتی و هەستوسۆز بابەتیانە هەڵسەنگاندن لەسەر بەڵگەكان بكات، بەشێوەیەك بتوانێت لایەنی تاوانبار دیاری بكات و دواتر بەڵگەكان لە پەڕاوی لێكۆڵینەوەدا بچەسپێنێت و رەوانەی دادگای تایبەتمەندی بكات دادگای تایبەتمەندیش بەئامادەبوونی سەرجەم لایەنەكان و هەڵسەنگاندنی بەڵگەكان بڕیاری گونجاو دەردەكات و تۆمەتەكە دەچەسپێنێت بەسەر تۆمەتباردا".
سەرۆكی حكومەت بەرپرسیارە لەسینایۆكان
بڕیاردان لەسەر كەیسی تۆمەتباران پێش دادگاو هێنانە سەر تەلەفزیۆن بەسیناریۆی جیاجیا تەواو پێچەوانەی یاساو ئیتیكی كاری رۆژنامەوانیە و سەرۆكی حكومەت زۆرترین بەرپرسیارێتی لەو بارەیەوە بەردەكەوێت.
د.دریڤان عەبدولقادر مامۆستای زانكۆ پسپۆڕی بواری یاسا و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هێنانە سەر تەلەفزیۆنی تۆمەتباران پێش بڕیاری دادگا، شكاندنی شكۆی دادگاو دەرچوونە لەیاساو ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی، لەوەش خراپتر ئەوەیە كە سەرۆكی كابینەی نۆ خۆی پشتیوانی دەكات و یاسا شێكێنی دەكات بۆ مەرامی تایبەت راگەیاندن بەكار بهێنێت".
"سیناریۆی پێشوەخت و پەخشكردنی دانپێدانانی تۆمەتباران پێش بڕیاری دادگا دەبێتە هۆی ناوزڕاندن و تۆمەتبەخشینەوە و پشێلكردنی مافی تایبەتی كەسەكان و نائارامی لەوڵات بڵاو دەكاتەوەو ئەمە جگە لەوەی دەبێتە رێگری لەبەر دەم دادگا" د.دریڤان عەبدولقادر وایوت.
میدیا بووەتە جاسووس
میدیا و سۆشیالمَیدیاكانی حكومەت لەكابینەی نۆدا رۆڵی جاسووس دەبینن و خراوەنەتە خزمەت حزب، ئەمەش رووی راستەقینەی میدیا لەهەرێمی كوردستان لەكەدار بكرێت و میدیا لابدات لەپەیامە پیرۆزەكەی كە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە.
مامۆستاكەی زانكۆ دەشڵێت: "میدیا بەفیتی حزب و شەخس لەكارە پیرۆزەكەی خۆی كە گەیاندنی زانیاری و هەواڵە لایداوە و ئێستا رۆڵی جاسووس دەبینێت و بوەتە چاوساغ بۆ وڵاتانی بێگانە، ئەمە جگە لەوەی بۆ ململانێ سیاسیییەكان بەكاردەهێنرێت، بۆیە دەبێت رێگری لەو كارە قێزە ونەی میدیا بگیرێت و هۆشداری بەحكومەت بدرێت".
لەم كابینەیەدا چەندین حاڵەت روویانداوە كە میدیای حكومەت پێش دادگا تۆمەتباری كردوە بەتاوانبارو بەسیناریۆی جیاجیا تاوانەكەی بەسەریاندا ساغ كردوەتەوە، راپۆرتە نێودەوڵەتیەكانیش لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیاندا ئاماژەیان بەپاشەكشێی كاری رۆژنامەگەری بەتایبەت لەكابینەی نۆدا كردوەو بەمەترسی بۆ سەر رای ئازاد و كاری رۆژنامەوانی لەقەڵەمیان داوەو هۆشداریان بەحكومەتی هەرێم داوە، بەڵام حكومەت گوێ بەراپۆرتەكان نادات و بەهەمان شێوەی تۆمەتباران سیناریۆ بۆ راپۆرتەكان ریزدەكات و بەرپەرچیان دەداتەوە.
بەراورد بەكابینەكانی پێشوو، لەم كابینەیەدا بەرهەمهێنانی سیناریۆ و چاوساغی میدیا بۆ وڵاتانی بێگانە زیادیكردووە و ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی پسپۆڕانی بواری میدیا و رۆژنامەنووسان و بەكارێكی قێزەون ناوی دەبەن و داوا دەكەن حكومەت دەست لەوكارە هەڵبگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18