riklam

فراکسیۆنی یەکێتی چەند داوایەکی گرنگ ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان دەکات

کوردستان 11:31 PM - 2023-04-16
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

فراکسیۆنی یەکێتی دوو نوسراو کەداواکاری تەرخانکردنی لیژنەی بارائۆلۆمپی و زیادکردنی چەند بڕگەیەکی دارایی لە چوارچێوەی بودجە ئاڕاستەی  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو نوسراو ئاراستەی محەمەد حەلەبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، کە بەپێی نوسراوی یەکەم،  فڕاکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات لە بوودجەی ساڵی 2023 بڕگەیەکی تایبەت بۆ تەرخانکردنی شایستەی دارایی لیژنەی بارائۆلومپی کوردستان کە لقێکە لە لیژنەی بارائۆلومپیی عیراق  زیاد بکرێت، لەپێناو بەروپێشبردنی کار وچالاکییەکانی لیژنەکە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.

هاوکات لە نوسراوی دووەم، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەپێی ماددەی 61 لە دەستوری عیراق ومادەی 15 لەیاسای ئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەکات چەند بڕگەیەکی دارایی لەچوارچێوەی بودجە زیاد بکرێت لە پێناو 1ـ ھەڵگرتنی مین وپاشماوەی تەقەمەنی لە ناوچە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان، 2 ـ قەرەبوو کردنەوەی کەسوکاری شەھیدان وئەنفال کراوان، 3 ـ سەنتەری تەندروستی تایبەت بەنەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک لە پارێزگای سلێمانی، 4 ـ تەرخان کردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ ئاوەدان کردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە، 5 ـ درووستکردنی بەنداو، 6ـ کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وھێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان بۆ زێدی خۆیان وئەنجامدانی تاقیکردنەوەی DNA بۆ روفاتەکان.


هاوکات د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمشەو لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتاران ئیمزامان کۆکردەوە بۆ زیادکردنی بەشەبودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگایی هەڵەبجـە و خوێندنەوەی دووهەمی پرۆژە یاسای زیادکردنی پارێزگایی هەڵەبجـە لە عیراق لەدانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران".

 

PUKMEDIA

لە وێنەی نووسراوەکاندا دیارە، مەحەمەد حەلبووسی رەزامەندی داوە لە سەر داواکارییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی و نوسراوەکانی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کردووە بەمەبەستی زیادکردنیان لەپرۆژەیاسایی بودجە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket