riklam

بزوتنەوەی گۆڕان: بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین

کوردستان 11:26 PM - 2023-04-07
لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان PUKMEDIA

لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان

بزوتنەوەی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایە بۆسەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات.

دەقی راگەیەندراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان

ئێوارەی ئەمڕۆ (٧ی نیسانی ٢٠٢٣)، لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و درۆنەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی؛ بە ئامانج گیرا.

وەک بزوتنەوەی گۆڕان، بە توندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایە بۆسەر دامەزراوەیەکی مەدەنی و گرنگی وەک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین.
داواکارین، دامەزراوە فەرمییەکان هەمو ڕێکارێک بگرنەبەر، بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی پارێزگای سلێمانی و هەمو هەرێمی کوردستان بەیەکەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
٧| ٤/ ٢٠٢٣

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket