بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس بیانوی نه‌ناردنی بودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان بڕی
کوردستان 05:25 PM - 2023-04-05بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس بیانوی نه‌ناردنی بودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان بڕی
دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چیتر ده‌رفه‌تی خۆدزێنهوه بۆ نه‌ناردنی پرۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان نه‌ماوه، له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 10 ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم كه سه‌رۆكه‌كانی لای پارتی بووه، پرۆژه یاسای بودجه‌ی نه‌ناردوه‌ته په‌رله‌مان و داهات و خه‌رجی نادیار بووه.
قوباد تاڵه‌بانی: بودجه جیاوازییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس په‌یامێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: "له‌مه‌ودوا هیچ بیانوویه‌ك نامێنێت له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه‌یه‌كی شه‌فاف له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا شه‌فافییه‌ت په‌ره پێ بده‌ین و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی داهات و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌نێوان هه‌موو پارێزگاكاندا به‌بێ جیاوازی دابین بكه‌ین".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: حكومه‌ت بودجه بنێرێته په‌رله‌مان
د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوای پابه‌ندنی بوونی هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی پاریس له په‌یامێكدا ده‌ڵێت:"به‌پێی به هه‌مان لۆژیك و بنه‌مای ده‌ستووری عیراق و یاسا داواده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه یاسای بودجه له‌ئێستا و داهاتووشدا بنێرێته په‌رله‌مان و هه‌موومان پابه‌ندییه یاساییه‌كانی خۆمان له‌و ڕووه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ین".
هیچ پاساوێك بۆ نه‌ناردنی بودجه نه‌ماوه
لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " نزیكه‌ی 10 ساڵه پرۆژه یاسای بودجه نه‌هاتوه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ رێگریكردن له ناعه‌داله‌تی و دابه‌شكردنی داهات بێ جیاكاری پێویسته به‌زووترین كات پرۆژه یاسای بودجه بێته په‌رله‌مان"
"دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسا بۆ راده‌ستكردنی مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم و دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراقدا هیچ پاساوێك نامێنێته‌وه‌و بۆ رێگریكردن له‌پرۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مان"، لوقمان وه‌ردی وایوت.
ده‌شڵێت: "نزیكه‌ی 10 ساڵه له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی داهات ناڕوونه‌و خه‌رجیش دیارنیه، ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو ده‌یانزانی چۆن مامه‌ڵه به داهات و خه‌رجی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه گوزهش".
نه‌بوونی بودجه سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان بووه
نه‌بوونی بودجه له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانییه‌كانی و خه‌رجكردنی داهات بووه، هه‌بوونی بودجه به‌شێكه راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی له‌هه‌رێم .
د. شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان پێشتر به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو: "ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات گه‌نده‌ڵییه‌كی ته‌واوه‌و نزیكه‌ی 10 ساڵه حكومه‌ت به‌نایاسایی داهات خه‌رج ده‌كات و په‌رله‌مان لێی بێ ئاگایه".
"نه‌بوونی بودجه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌هه‌رێم وایكردووه كه داهات و خه‌رجی سه‌د له‌سه‌د ناشه‌فاف و ناڕوون بێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و نایه‌كسانییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستانه"، د. شێركۆ جه‌وده‌ت واده‌ڵێت.
بودجه وڵات به‌ره‌و شه‌فافیه‌ت ده‌بات
پڕۆژه یاسای بودجه گرنگترین پڕۆژه‌یه بۆ رێكخستنی داهات و خه‌رجی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سێكته‌ر و پڕۆژه‌كان، هاوكاتیش رێگریده‌كات له گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت و نادادپه‌روه‌ری.
د.خالید حه‌یده‌ر پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانكۆ بۆ PUKMEDIA وتی:" له‌هه‌موو وڵاتێك بودجه پشتێنه‌ی شه‌فافیه‌ته و وڵات به‌ره‌و دیموكراسی ده‌بات".
"له‌هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی 10 ساڵه شه‌فافیه‌ت له‌خه‌رجی داهات نییه، به‌ڵام له‌دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای پاریس له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه چیتر ده‌رفه‌ت نه‌ماوه بۆ خۆدزینه‌وه له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه" د.خالید حه‌یده‌ر وایوت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ بودجه نه‌برده‌سه‌ر
له 10 ساڵی رابردوودا لیژنه‌ی دارایی چه‌ندینجار داوای كردوه بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت گوێی بهداواكهی لیژنه‌ی دارایی نه‌داوه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی لێ ئاگادار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو خزمه‌تی گشتی رۆڵی خۆی ببینێت.
له‌كاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ ئه‌و كارنامه‌یه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان خوێندرایه‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنی دا ساڵانه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه دوو خولی په‌رله‌مانییه په‌رله‌مان پڕۆژه یاسای بودجه‌ی نه‌بینیوه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵینه‌كه‌ی نه‌برده سه‌ر.
حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2016، 2017، 2018، 2019، 2020، 2012، 2022) نه ناردووه‌ته په‌رله‌مانی كوردستان و به‌مه‌ش نزیكه‌ی 10 ساڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهات و خه‌رجی ناڕوون و ناشه‌فافه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08