وەهاب هەڵەبجەیی: شەهیدانی كیمیاباران سومبولی رەوایەتی دۆزی كوردن
کوردستان 11:33 PM - 2023-03-15
ئاژانسەكان
وەهاب هەڵەبجەیی
وەهاب هەڵەبجەیی پەیامێكی بۆ یادی 35 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "شەهیدانی هەڵەبجە لەپاڵ شەهیدانی دیكەی رێی ئازادی كوردستان، بوونەتە سومبولێك بۆ رەوایەتی دۆزی كورد لە جیهاندا و بەشێكە لە پێناسەی كورد لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بۆیە ئەركە كار بۆ بەرزڕاگرتن و خزمەتكردنی ئەو سمبولە بكرێت".
دەقی پەیامەكە:
35 ساڵ بەسەر یەكێكی دیكە لەو كارەساتانەدا تێدەپەڕێت، كە دژبەرانی مرۆڤایەتی و كورد، بەرامبەر شاری هەڵەبجە ئەنجامیاندا، ئەم رووداوە ئەڵقەی ناو زنجیرەیەك رووداو و كارەساتگەلێكی درێژ و بێ ئەنجامبوو، بۆ دەستەمۆكردن و قڕكردنی گەلی كورد.
كارەساتی كیمیبارانكردنی هەڵەبجە هێندە بێبەزەییانە ئەنجامدرا، كە لە كورتمەودادا 5 هەزار ڕۆڵەی بێ تاوانی ئەم نیشتیمانەی شەهید كرد و لە درێژمەوداشدا بووە هۆی سەرگەردانكردن و لێكدابڕانی هەزاران خێزان لە یەكدی، كە بەشێكیان هەتا ئێستاش بەردەوام سەرقاڵی گەڕانن بەدوای كەسوكاریاندا.
ئەوەی لێرەدا گرنگە بوترێت، بەڵێنە بێ كردارەكانە كە هەموو ساڵ لەگەڵ نزیكبوونەوە لەم ساڵیادەدا، لەلایەن حكومەتی هەرێم و دامەزراوە فەرمییەكانی ناوەندەوە بە گوێی خەڵكی شارەكەمدا دەدرێت، هەتا ئێستا نەتوانراوە بەپێی پێویست خزمەت شاری شەهیدان و بریندارەكانی كارەساتی كیمیاباران و منداڵە ونبووەكانی شارەكە بكرێت، بە ناچاری پەنا دەبرێتە دەرەوەی كوردستان و عیراق بۆ چارەسەكردنی بەشێك لە ئازارەكانی جەستەیان.
لێرەوە وەك رۆڵەیەكی شاری شەهیدان دەمەوێت ئەوە بڵێم، حكومەتی هەرێم بە ئاشكرا و لە سەرەوەی هەرەمی دەسەڵاتی حكومەتەكە، بڕیاری دووبارە خنكاندنەوەی هەڵەبجەی داوە، لەڕێگەی ئابڵوقە خستنەسەر و گرتنەوەی پرۆژەی ستراتیژی و ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەكان، كە ئەم كارەی دەكرێت، هیچی كەمتر نییە لەوەی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس دەیكرد بەرامبەر شارەكەمان.
شەهیدانی هەڵەبجە لەپاڵ شەهیدانی دیكەی ڕێی ئازادی كوردستان، بوونەتە سومبولێك بۆ ڕەوایەتی دۆزی كورد لە جیهاندا و بەشێكە لە پێناسەی كورد لەناو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بۆیە ئەركە كار بۆ بەرزڕاگرتن و خزمەتكردنی ئەو سمبولە بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و سەلامەتی و سەرفرازی بۆ برینداران و قوربانیانی ئەو كارەساتە.
براتان
وەهاب هەڵەبجەیی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

