مهكتهبی سیاسی: خزمهتگوزاری و ئاوهدانی زیاتر پێشكهش بهههڵهبجه بكرێت
کوردستان 05:37 PM - 2023-03-15لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانبۆ یادی 35 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: " كارەساتی هەڵەبجە برینێكی سارێژنەبووی مێژووییە لە جەستەی نیشتمان و نەتەوەكەمان و یەكێتی پێی وایە چی بۆ ئەم شارە كرابێت هێشتا كەمە و بارتەقای قوربانی بێ ئەندازەیان نییە چونكە هەڵەبجەییەكان شایانی زیاتر و زیاترن".
دەقی پەیامەكە:
راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی بۆ یادی 35 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە
ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەو دەوروبەری لە لایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە برینێكی سارێژنەبووی مێژووییە لە جەستەی نیشتمان و نەتەوەكەمان
سوێی ئازارە مرۆییەكانی ئەم كارەساتە هەڵەبجەی كردە ناسنامەی مەزلومیەتی نەتەوەكەمان كە هەر ئەوكات ویژدانی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر مەینەتییەكانی كە بەسەر گەلەكەمان دەهات جوڵاند .
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چ راستەوخۆ و چ لە رێی حكومەتی هەرێمەوە بۆ ساڕێژكردنی برینەكانی پارێزگای هەڵەبجە و خزمەتی ئەم كەیسە هەمەلایەنە لە بواری ئاوەدانی و خزمەت لە خەم و ئازاری كۆمەڵانی خەڵكی هەڵەبجە تێدەگات، بێ درێغ بۆی تێكۆشاوە و تێدەكۆشێت، پێشی وایە چی بۆ پایتەختی خەم و پەژارەی شارەزوور كرابێت هێشتا كەمە و بارتەقای قوربانی بێ ئەندازەیان نییە چونكە هەڵەبجەییەكان شایانی زیاتر و زیاترن.
ئەم ساڵیش لە نزیكبوونەوەی ئەم یادەدا لە كۆبوونەوەی رۆژی 13 ی ئازاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا رێكارە فیدڕاڵییەكان یان پڕۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە پەسەند كرا كە هیوادارین لە نزیكترین دەرفەتدا لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە یاسایەكی فیدڕاڵی وەك نۆزدەیەمین پارێزگا هەژمار بكرێت، سا بەڵكو ئەم هەنگاوەش وەك بەرپرسیارێتییەكی مەعنەوی و ئیداری دەرفەتی زیاتر بۆ خزمەت و ئاوەدانی و قەرەبووكردنەوە بكاتەوە.
تەئكید لە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراك دەكەینەوە كە لە ئاست شانازی ئەو شارەدا خزمەتگوزاری و ئاوەدانی زیاتر پێشكەش بكرێت.
سەری رێز بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و تێكرای شەهیدانی كورد و كوردستان دادەنەوێنین و وەفا و ئەمەكداری بۆ كەس و كارو قوربانیان و برینداران دووپاتدەكەینەوە .
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19