توركمانه‌كان: نوێنه‌ری راسته‌قینه‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان نیه
کوردستان 12:16 PM - 2023-03-01پەرلەمانی کوردستان
11 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆتایی پێكهاته‌كانه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتێكی سیاسییه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ناكه‌ن و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و چاودێری سیاسی توركمان، په‌رله‌مانتارانی توركمانه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به نوێنه‌ری خۆیان نازانن و ده‌ڵێن:"ئه‌وان له‌لایه‌ن حزبێكی كوردستانییه‌وه به‌كارده‌هێنرێن و نوێنه‌ری توركمانه‌كان نین".
توركمانه‌كانی هه‌رێم ناڕازین
عه‌دنان جاسم كه‌سایه‌تی دیاری توركمان له قه‌زای كفری به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "په‌رله‌مانتارانی توركمانی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان به نوێنه‌ری خۆمان نازانین و گوزارشت له ده‌نگی ئێمه ناكه‌ن، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری خه‌م و كێشه‌و كهموكورییهكانمان نین"
"نزیكه‌ی 600 بۆ 700 ده‌نگی توكمان له سنوره‌كه هه‌یه‌و به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه نوێنه‌رمان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت، تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌و كهموكورییهكانمان بێت"، عه‌دنان جاسم وایوت.
سه‌رۆك مام جه‌لال: مافی زیاتر بدرێت به‌پێكهاته‌كان
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌خولی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌ماندا كورسی پێكهاته‌كانی ده‌ستنیشانكردوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆیان تا له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه داكۆكیكاری داوا ره‌واكانیان بن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌و هه‌له‌یان قۆستوه‌ته‌وه‌و كادری خۆیان ده‌كه‌ن به نوێنه‌ری پێكهاته‌كان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بڕوای ته‌واوی به مافی پێكهاته‌كان و پاراستنیان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه مافیان پارێزراو بێت، سه‌رۆك مام جه‌لال 31 ساڵ پێش ئێستا له رۆژنامه‌ی ئه‌ل ئتحاد دا ده‌ڵێت:" زۆرم پێناخۆشه كه خوشك و براكانمان له پێكهاته‌كان مافی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی وه‌رنه‌گرتووه."
سه‌رۆك مام جه‌لال وتوشیه‌تی:" پێویسته رێزی زیاتر له‌نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بگیرێت، چونكه ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندی به مافی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌وه هه‌یه".
سه‌رۆك بافڵ: پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن
له‌باره‌ی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نوێترین هه‌ڵوێستیدا له‌باره‌ی كورسی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌موو پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان بكه‌ن و رێگه‌نه‌درێت هیچ لایه‌نێك له‌جیاتی ئه‌وان بڕیار بدات"، ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی بوو له ره‌ییان كلدانی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی بابلیون.
قوباد تاڵه‌بانی: مافی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت
هاوكات قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان وتی: " نابێت له‌وه زیاتر هه‌ڵبژاردن دوابكه‌وێت و مافی هه‌موو پێكهاته‌كانیش له‌به‌رچاو بگیرێت".
كورسی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێم به‌یه‌كسانی دابه‌شنه‌بوون
توركمانه‌كانی كفری داوا ده‌كه‌ن له‌وه زیاتر مافه‌كانیان پێشێل نه‌كرێت و نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌په‌رله‌مانی كوردستانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت یه‌كجار سه‌ردانی كفرییان نه‌كردوه‌و ئاگاداری كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانمان نین.
ئامانج عه‌بدولره‌زاق كه‌سایه‌تی دیاری توركمان و چاودێری سیاسی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كورسی پێكهاته‌كانی وه‌ك توركمان و ئێزدی و كاكه‌ییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، به یه‌كسانی به‌سه‌ر جوگرافیای هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شنه‌بوون و ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت په‌رله‌مانتارانی پێكهاته‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك قۆرغ كراون، ئه‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه لهپێكهاتهكان كراوه".
"ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی توركمان ده‌كه‌ن له په‌رله‌مانی كوردستان، تائێستا سه‌ردانی شاری كفرییان نه‌كردووه و له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردن لایه‌نی توركمانی له‌كفری زیاتر له 600 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه"، ئامانج عه‌بدولره‌زاق واده‌ڵێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا نوێنه‌رایه‌تی توركمان ده‌كات له په‌رله‌مانی كوردستان به 200 ده‌نگ ده‌رچووه‌و به ده‌نگێكی كه‌م نوێنه‌رایه‌تی توركمانه‌كان ده‌كات، بۆیه ناتوانین بڵێین ئه‌مانه گوزارشت له سه‌رجه‌م توركمانه‌كان ده‌كه‌ن"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركمانه‌كانی كفریش مافی خۆیانه نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت".
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌خولی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌ماندا كورسی پێكهاته‌كانی ده‌ستنیشانكردوه، په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 كه دامه‌زرا پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كوردستان دیاریكرا، له‌خولی سێیه‌مدا كورسیه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ 11 كورسی زیاد كرا، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر‌و خودی پێكهاته‌كانیش، پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و زیادكردنی كورسی په‌رله‌مان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی.
له ئێستادا پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی 11 كورسین كه (هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی 3 كورسی، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی 2 كورسی، پارتی چاكسازی توركمان 1 كورسی، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری 1 كورسی، لیستی رافیده‌ین 1 كورسی، به‌ره‌ی توركمانی 1 كورسی، لیستی میله‌ت 1 كورسی، لیستی ئه‌رمه‌ن 1 كورسی) یان هه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
باخەکانی خانەقی لەنێوان مێژوو... یادەوەریی دا
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
کوردستان 01:01 PM - 2024-05-17 -
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 10:38 AM - 2024-05-17 -
د.ئەرسەلان بایز کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:47 AM - 2024-05-17