پەرلەمان: چەندینجارە دادگای فیدڕاڵی دژی خەڵكی كوردستان بڕیاردەدات
کوردستان 02:04 PM - 2023-01-26
PUKMEDIA
پەرلەمانی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: "دادگای فیدڕاڵی چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسكەوتەكانی دەدات".
لە راگەیەندراوێكدا پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "بەداخەوە جارێكی دیكە دادگای فیدڕاڵیی عیراق، بڕیارێكی دیكەی لە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستان دەركرد و ئومێدی رێككەوتن و هەماهەنگیی زیاتری نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵیی زۆر كەمكردەوە و بووە سەرەتای گرژكردنەوە ناكۆكییەكان".
راشیدەگەیەنێت: "دادگای فیدڕاڵی، چەندین جارە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بڕیار لە دژی ماف و دەسكەوتەكانی دەدات، وێڕای ئەوەی كە گومان لەسەر دەستووریبوونی كۆی دامەزراوەكەش هەیە و پێویستە بەپێی بنەماكانی دەستوور دابمەزرێندرێت و ڕێز لە مافەكانی تەواوی پێكهاتەكان بگرێت و دادپەروەری و وەكیەكی لەنێوان هەمووان بەدیبهێنیت".
پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە: "ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی كاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیان و قووتی فەرمانبەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان. كاریگەریی خراپیش دەكاتە سەر ئەو لەیەككنزیكبوونەوە و لیكتێگەیشتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتبوونە ئاراوە و خەڵكی هەموو عێراق بە ئومێدبوون ببێتە سەرەتای كۆتایی ناكۆكییەكانی نێوانیان و جێبەجێكردنی ماددە دەستوورییەكان و گێڕانەوەی مافی هەموو ناوچەكان".
دەشڵێت: "ئەو بڕیارەی دادگا دەبێتە هۆكارێك بۆ فرانبوونی درزی نێوان رێككەوتن و پێكهاتنی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق و لەبری نزیككردنەوەی هاووڵاتیان و هێزە سیاسییەكان، پتر لە یەكیان دووردەخاتەوە و كێشە و ناكۆكی و ئاستەنگەكانی عیراقیش زیاد دەكات".
لە راگەیەندراوەكەشدا: "بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە داواكارین هەموو ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی لە دژی خەڵكی كوردستان دەركراون هەڵبوەشیندرێنەوە و جارێكی دیكە دەرگا بۆ گفتوگۆ و رێككەوتن بكرێتەوە، دادگا و بنەماكانی یاسا بۆ لێكتێگەیشتن و لەیەكەوەنزیكبوون و دادپەروەرییە، نەك بۆ دووركەوتنەوە و ترازان و خۆسەپاندن".
پەرلەمانی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

