مەسیحییەكان سكاڵای پێكهاتەكان دەگەیەننە نەتەوەیەكگرتووەكان
کوردستان 10:00 AM - 2022-11-11نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار كراوەتەوە
پارتە مەسیحییەكانی هەرێمی
كوردستان داوای زیادكردنی كورسی كۆتای تایبەت بەپێكهاتەكەیان لەپەرلەمانی كوردستان
دەكەن و رایدەگەیەنن، گەلی كلدنی, سریانی, ئاشوری, خاوەنی مافی مێژوویی خۆیانن و
گەلێكی رەسەنی هەرێمی كوردستانن.
ئەوان پێیانوایە
بەكارهێنانی كورسییەكانیان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە واتای پشتگوێ
خستنی پێكهاتەكەیان و پەراوێزخستنی رۆڵی نوێنەرایەتی راستەقینەی مەسیحییەكانە
لەپەرلەمانی كوردستان دەگەیەنێت.
زەوتكردنی ویستی گەلی مەسیحی
یونادم كەننا ئەمینداری
گشتی بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری و سەرۆكی هاوپەیمانی رافدەین لەلێدوانێكی تایبەت
بەئاژانسی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "هەموو حزبە كلدانی، سریانی،
ئاشورییەكانی ئاگاداركردونەتەوە لەپێویستی هەبوونی لیستێكی تایبەت بە دەنگدەرانی
كۆتا، بەجۆرێك خۆمان دەنگ بەكاندیدەكانی خۆمان بدەین وەك ئەوەی لەهەڵبژاردنی
(1992) هەبووە".
"پێویستە كاندیدی كورسییە كۆتاكان
لەرێگەی گەلی مەسیحییەكانەوە هەڵبژاردنیان بۆ بكرێت، نەك لەلایەن پارتی دیموكراتی
كوردستانەوە كاندیدی حزبی خۆیان بسەپێنن و زەوتی ماف و دەنگی راستەقینەی
پێكهاتەكەمان بكەن، لەئێستادا پێكهاتەی مەسیحی نوێنەری راستەقینەی خۆی هەڵنابژێرێت
لەكوردستاندا، ئەوەی هەیە برایانمان لەهەولێر پشكی كۆتای مەسیحییەكان بۆخۆیان
دەبەن و كەسانی نزیك لەخۆیان بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورسییانە بۆ پەرلەمانی كوردستان
كاندید دەكەن كە كارێی ناڕەوایە و بەردەوام كێشە دروست دەكات". یونادم كەنا
وایوت.
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگادار كراوەتەوە
نەتەوە یەكگرتووەكان لەپێشێلكردنی
مافی مەسیحییەكان لەهەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێتەوەو پارتی دیموكراتی
كوردستانیش بێ وەڵامە لەئاست هەبوونی نوێنەری راستەقینەی مەسیحییەكان لە پەرلەمانی
كوردستان.
یونادم كەننا دەڵێت:
"بەپێویستمان زانیوەو داوامانكردووە كە بازنەیەكی هەڵبژاردنی تایبەت
بەمەسیحییەكان لەهەرێمی كوردستان هەبێت بۆ نوێنەرایەتییەكی راستەقینەی مەسیحییەكان
بەشەفافی، بۆ ئەم پرسە بەنەتەوە یەكگرتووەكانمان راگەیاندووە چارەسەری كێشەی كورسی
كۆتا لەپەرلەمانی كوردستان بكەن، كە تا ئێستا پارتی رەزامەندی لەسەر ئەم بابەتە
نیشان نەداوە".
كاندیدەكان نوێنەری مەسیحییەكان نین
نیهاد نەجم بەڕێوەبەری كەنیسەی مریەم عەزرا لەسەر پرسی كاندیدی مەسیحییەكان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKMEDIA دەڵێت: "بۆچی پەرلەمانتارە مەسیحییەكان تەنها كاندیدی دهۆك و هەولێرن؟، ئێمە بەپێویستی دەزانین نوێنەرایەتییەكی راستەقینەمان لەپەرلەمانی كوردستان هەبێت، پێمانوایە مافی خۆمانە بەرگری لەهاووڵاتییانی پێكهاتەكەمان بكەین و بەباشترین شێوە خزمەتیان بكەین".
پەرلەمانتارەكان نوێنەری حزبەكانن لەبری مەسیحییەكان
داوا دەكرێت بە یەك چاو
سەیری پێكهاتەی مەسیحییەكان لەكوردستان بەكرێت و جیاوازی نەكرێت لەنێوان
مەسیحییەكان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
نیهاد نەجم یاقۆ دەشڵێت:
"پەرلەمانتارەكانی پێكهاتەی مەسیحی لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە دەستنیشان
دەكرێن و هیچ خزمەتگوزارییەكیان بۆ پێكهاتەی مەسیحی لەسلێمانی پێشكەش نەكردووە".
"بۆچی پرۆژە لەهەولێر بۆ مەسیحییەكان
جێبەجێ دەكرێت، بەڵام هیچ گرنگییەك بە مەسیحییەكانی سلێمانی نادرێت،
پەرلەمانتارەكان نوێنەری حزبە دەسەڵاتەكانن لەهەولێر و دهۆك و بەرێنمایی ئەوانیش
كاردەكەن، ئەوان نوێنەری مەسیحییەكان نین، بۆیە پێویستە گرنگی بەمافی كەمینەكان
بدرێت، تاوەكو نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان
بكەن" نەجم یاقۆ وادەڵێت.
پارتە مەسیحییەكان داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دەكەن
پێنج حزبی مەسیحی لەهەرێمی
كوردستان كۆبونەوەیەكی هاوبەشیان لەهەولێر ئەنجامداو دواتر لەكۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا داوای زیادكردنی كورسی كۆتای كەمینەكانیان لەپەرلەمانی كوردستان
كردو بەپێویستیان زانی تەنها مەسیحییەكان دەنگ بە كاندیدی پێكهاتەی مەسیحی بدات.
حزبەكان كە پێكهاتوون لە:
(ئیتحاد بەینە نەهرێنی نیشتمانی، بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری، حیزبی نیشتمانی
ئاشووری، حیزبی ئەبنا نەهرێن، حزبی ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری) داوای
تۆمارێكی دەنگدەرانی تایبەت بەپێكهاتەی مەسیحی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی كۆتاكان
پێش هەڵبژاردنی گشتی و ئامادەكردنی كارتی دەنگدانی تایبەت و هەروەها ناوەندو
وێستگەی دەنگدانی كۆتاكان و زیادكردنی ژمارەی كورسی كۆتاكان هاوشانی زیادكردنی
سروشتی رێژەی دانیشتوان دەكەن، لەپێناو نوێنەرایەتییەكی راستەقینەی پێكهاتەی مەسیحی
و كۆتایی هێنان بە زەوتكردنی مافی پێكهاتەی مەسیحی لەلایەن هێزە سیاسییە
دەسەڵاتدارەكان كە ویستی پێكهاتەكەیان پێشێل دەكەن و پەرلەمانتارێك دەسەپێنن كە
نوێنەرایەتی مەسیحییەكان ناكات".
لە پەرلەمانی كوردستان 11
كورسی بۆ پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دیاریی كراوەو لەو ژمارەیەش مەسیحییەكان
لەپەرلەمانی كوردستان خاوەنی 4 كورسین، بەڵام بەهۆی ئەوەی نوێنەرەكانیان لەلایەن
حزبێكی دەسەڵاتەوە دەستنیشان دەكرێن و ئەو مافەشیان لێ سەندراوەتەوە، بەنوێنەری
راستەقینەی خۆیانیان لە پەرلەمانی كوردستان نازانن و بۆ ئەو مەبەستەش هانایان بۆ
نەتەوەیەكگرتووەكان بردوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یهكێتی بهكاندیدی گهنج و خاوهن بڕوانامهوه دهچێته ههڵبژاردنهوه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20