riklam

مامۆستایانی زانكۆ هەڵمەتی تۆمەتباركردن و دادگاییكردن شەرمەزار دەكەن

پەروەردە 09:10 PM - 2022-08-04

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-8-2022، مامۆستایانی زانكۆ و توێژەران هەڵمەتی تۆمەتباركردن و دادگایكردن شەرمەزار دەكەن.

سڵاوی زانست:
ئێمە كە لەخوارەوە بە تۆماركردنی ناوی سیانی و ناونیشانی زانستیی خۆمان لەبەش و كۆلیژ و زانكۆ یاخوود شوێنی كاركردنمان؛ دەمانەوێت رایگشتیی و نێوەندە ئەكادیمییەكان لەناوەوەو دەرەوەی كوردستان ئاشنا و ئاگادار بكەینەوە كە سنوورداركردنی ئازادییەكانی توێژەران و مامۆستایانی زانكۆ لە مافی دەربڕین و ھێنانەوەی نموونەی زیندوو لەھۆڵەكانی خوێندن و وانەوتنەوە و پرسیاری تاقیكردنەوەكاندا بەھێڵی سووری كاركردنی پیشەیی و ئەكادیمیی خۆمان دەزانین. ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێكیش لەو پێناوەدا درابێت و بدرێت؛ بەتووندی سەركۆنە و شەرمەزاری دەكەین و لە دژی دەوەستینەوە. 
ئێمە لەھەرێمی كوردستانی عێراق؛ وێڕای جیاوازیی روانین و دیدوبۆچوونمان بۆ پرسە جۆربەجۆرەكان، بەڵام بەدەنگێكی بەرز بەرگریی لە شكۆی پەروەردەیی مامۆستا و زانستییبوونی پرسیارەكان و جیاكردنەوەی نێوەندە پەروەردەیی و ئەكادیمییەكان لەنێوەندە رۆژنامەوانیی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەین، ھەروەك بەپێویستیشی دەزانین ئازادیی كاركردنی ئەكادیمیی بۆ ھەر كەس و لایەنێك كە ئامانجی فێربوون و تێگەیاندن و نووسین و پێشكەشكردنی داتا و نموونە و توێژینەوەی زانستییە فەراھەمبكرێت.

ھاوكات لەكاتی تۆماركردنی ھەر سكاڵایەكی یاساییشدا لەسەر دەستەی مامۆستایان و وانەبێژان و توێژەرانیان؛ پێویستە دەزگا و دامەزراوە زانستییەكان بەسكاڵا و دۆسییەی خۆیانی بزانن و رێگە بگرن لەوەی وەك دۆسییەكی كەسیی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، تاوەكو دواجار رووداوی نەخوازراوی ھاوشێوەی كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەلاحەدین_ی لێنەكەوێتەوە.
لەماوەی رابردوودا؛ تێبینیی ئەوەمان كرد كە لەلایەن ھەندێك كەسایەتی سروشتیی و مەعنەوییەوە ھەڵمەتێكی ناڕەوای تۆمەتباركردن و ناوزڕاندنی مامۆستایانی زانكۆ دەستیپێكردووە كە ئامانجی سەرەتا و كۆتایی لێی، سنوورداركردنی ماف و ئازادییەكانی مامۆستایان و توێژەرانە لەھێنانەوەی نموونەی زیندووی واقیعی كۆمەڵگەی كوردیی بۆ نێو پرسیاری تاقیكردنەوە و داتاكانی توێژینەوە و ھۆڵەكانی خوێندن و وانەوتنەوە، دۆسییەی دادگاییكردنی د.شوان ئادەم ئەیڤەس بە ماددە 433 لە یاسای سزاكانی عيراق، ژمارە 111 ی ساڵی  1969ی ھەمواركراو و تۆمەتباركردنی بە دانانی پرسیاری تاقیكردنەوەی ئیتیكی میدیا لە بەشی راگەیاندن لە كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ھەڵەبجە، دیارترین نموونەی ئەم ھەڵمەتەیە كە بە ئاشكرا ھەست بەوە دەكرێت،  بەمەبەست و بۆ لێدان لەشكۆ و كەسایەتیی توێژەرانی زانستیی و راھێنەرانی پەروەردەیی و مامۆستایانی زانكۆ رێوشوێنی ناپێویستی یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر، ھەربۆیە مەبەستمانە لێرەوە رایبگەیەنین كە ھەموو ھەوڵ و ھەڵوێستەكان یەكبخرێن و لەرێی ئەم بەیاننامەیەشەوە بڕیاربەدەستانی لایەنە پەیوەندییدارەكان لەو ھەڵمەتە ناڕەوایە ئاگادار بكرێنەوە كە ئەگەرچیی ئەم دادگاییكردنە لە رووكاردا مامۆستایەكی زانكۆی تیا تۆمەتباركراوەو وەك پرسێكی كەسیی دەردەكەوێت، بەڵام لەبنەمادا خەمێكی گشتییە و پەیوەندیی بە توێژی توێژەران و راھێنەران و مامۆستایان بە گشتیی و مامۆستایانی بەشەكانی راگەیاندن، پەیوەندییە گشتتیەكان، بازاڕگەری، تەكنیكی میدیا و دیجیتاڵمیدیا لەسەرجەم پەیمانگە و زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەت ھەیە، چوونكە ھێنانەوەی نموونەی زیندوو لە واقیعی میدیا و كۆمەڵگە نە كفرە و نە تاوان تا مامۆستایەكی زانكۆی پێ دادگایی و تاوانباربكرێت.

ھەروەك چۆن لە دەیان بەشی زانستیی وەك یاسا و پزیشكیی بووە بە رۆتین! 
لەگەڵ رێزی تەواومان بۆ پێویستیی سەربەخۆیی دەستەڵاتی دادوەریی و  بڕیاردانی دادوەر و دادگاكان، بەڵام نایشارینەوە كە ئێمە ترسمان ھەیە لەوەی واڵاكردنی دۆسییەی ھاوشێوە و بەئاسانیی تۆماركردنی سكاڵا و وردنەبوونەوە لە سیفەت و پێگە و پێشینەی تاوانكاریی سكاڵالەسەركراو و دادگاییكردنی، پێشھاتێكی مەترسییدارە و وایلێدێت لەمەودوا ھیچ مامۆستایەكی بەئامانجگیراو لەم ھەڵمەتە، بەبێ باج دەربازی نەبێت. ئەوكات سكاڵاتۆماركردن و دادگاییكردن لەسەر ھێنانەوەی نموونەی زیندوو دەبێتە نەریت و ھەوڵێكی نوێی پێشێلكردنی ماف و ئازادییەكانی دەربڕین و فێركردنی مامۆستایان. ئەوەیش ئەو خاڵە گرنگەیە كە ئێمە مەبەستمانە رایگشتیی لەسەر بوروژێنرێت و لایەنە پەیوەندییدارەكان بەگشتیی و وەزارەتەكانی پەروەردە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیریی و لاوان بەتایبەت؛ لەسەری بەدەنگبێن و یاسا و رێسا و رێنمایی تایبەتمەند بە پاراستنی ئاساییش و ئازادیی كاركردنی پیشەیی و زانستیی توێژەران و مامۆستایان دەربكەن یاخوود كارای بكەنەوە.
بەدەنگەوەھاتن و بەرگرییكردنتان لە شكۆی پەروەردەیی مامۆستایان جێگەی رێز و پێزانینە
داواكاریی دەستەیەك لە توێژەران و مامۆستایانی زانكۆكانی ھەرێمی كوردستانی عێراق 
5-8-2022
1. پ.د.كەریم شەریف قەرەچەتانی لەزانكۆی سلێمانی، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشی باخچەی ساوایان
2. پ.د.كەیوان ئازاد ئەنوەر لە زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی مێژوو
 3.پ.د.هێرش رەسوڵ موڕاد لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و بازاڕگەری
4. پ.ی.د.هێمن مەجید لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن
5. پ.ی.د.عومەر ئەحمەد رەمەزان لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن
6. پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن
 7. پ.ی.د.دڵشاد مستەفا لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی ھونەر، بەشی سینەما
8. پ.ی.د.بەهادین ئەحمەد محەمەد لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی  تەكنیكی میدیا
9. پ.ی.د.بەھات حەسیب قەرەداخی لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی تەكنیكی میدیا
10. پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراھیم مستەفا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی تەكنیكی میدیا
11. پ.ی.د.سیروان حامد ئەحمەد لە زانكۆی ھەڵەبجە، كۆلیژی یاسا و كارگێڕی، بەشی یاسا
12. پ.ی.م.ڕێبوار سیوەیلی لە ئەنجومەنی وەزیران، زانكۆی سەلاحەدین
13. پ.ی.م.بەناز حەمەرەشید لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن
14. م.د.محەمەدعەلی یاسین تاها لە زانكۆی نەورۆز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان
15. م.د.ئومێد عارف لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و بازاڕگەری
16. م.د.ئاشتی حەمەساڵح لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاند
17. م.د.بەختیار عەبدوڵا لە زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی مێژوو
18. م.د. ھەتاو حەمەساڵح لە زانكۆی ھەڵەبجە، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن
19. م.د.قادر محەمەد محەمەد لە زانكۆی ڕاپەڕین، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی مێژوو
 20. م.د.عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
21. م.د.گۆران سەباح
22. م.كاروان عەبدوڵا محەمەد لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی ڕاگەیاندن
23 م.كامل عومەر سلێمان لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی ڕاگەیاندن
24- م.جوان جەلالەدین مەحێدین لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی ڕاگەیاندن
25- م.تاژان دڵشاد كەریم لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و بازاڕگەری
26- م. چۆلی ئەسعەد لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی، بەشی تەكنیكی میدیا
27- م.ی.دەشتی عەلی ڕەشید لە زانكۆی گەرمیان
28- م.ی. ئەركان ڕەئوف عەزیز لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلێژی تەكنیكی كارگێری، بەشی تەكنیكی میدیا
29- م.ی.سارا قادر محەمەد لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی ڕاگەیاندن
30- م.ی.ئیسماعیل عوسمان لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی ڕاگەیاندن
31- م.ی.ئەحمەد قادر عەلی لە زانكۆی ھەڵەبجە، كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن
32- م.ی.دانا عوسمان حسێن لە زانكۆی جیهان هەولێر، كۆلێژی ئاداب و هونەر، بەشی راگەیاندن
33- م.ی. گەشاو عەلی فەرەج لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، كۆلێژی تەكنیكی كارگێری، بەشی تەكنیكی میدیا
34- م.ی.رەوان سوبحی عەبدوڵا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی دھۆك، كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی تەكنیكی میدیا
35- م.ی.نەبەز ئەحمەد حەسەن لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلیژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی  تەكنیكی میدیا
36- م.ی. ھەرمن شێركۆ نەسرەدین لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پەیمانگەی تەكنیكی دوكان، بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و بەبازاركردن
37- م.ی. رۆژان سەیفوور ئەسكەندەر لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، كۆلێژی تەكنیكی كارگێڕی، بەشی تەكنیكی میدیا
38- م.ی. عەباس جومعە مەحموود لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پەیمانگەی تەكنیكی سلێمانی، بەشی تەكنیكی میدیا
39- م.ی. عەدالەت عەبدوڵڵا، پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا
40- م.ی. عومەر حەسەن عەلی لە پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا
41- م.ی. ڕاوێژ كامەران ئەحمەد لە پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا
42- سەرتیپ وەیسی لە زانكۆی سەلاحەدین، كۆلێژی ئاداب
43- دڵشاد مستەفا، ماستەر لە راگەیاندن_دا
44- ئەحمەد محمدصاڵح ئەمین لە زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زانست، بەشی بایۆلۆجی
PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket