ئێزیدییەكان داوای گەڕانەوەی هاوكاری حكومەتی عیراق بۆ ئاوارەكانی شەنگال دەكەن
کوردستان 04:54 PM - 2022-08-02
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بڕینی هاوكاری ئاوارەكان بۆ ئەوەی ناچاربكرێن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، غەدرێكی ترە لە ئێزیدییەكانی شەنگال دەكرێت، ئاماژە بەوەش دەكات ئاوارەكان پێویستیان بە بەردەوامی ئەو هاوكاریانەی حكومەتی عیراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هەیە، تاكو بەشێك لە برینەكانیان سارێژبكرێت كە لەساڵی 2014 بەسەریاندا هات.
رۆنزی زیاد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پێكهاتەی ئێزیدی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە لە بڕیارێكی حكومەتی عیراقی زۆر نیگەران، ئەویش بڕینی هاوكارییەكانە بۆ ئاوەرەكان و خەڵكی ناوكەمپەكان، كەبەشێكی زۆریان لە خەڵكی شەنگال و ئێزیدی پێكدێن.
وتیشی: بەهۆی ئەو بڕیارەی حكومەتی عیراقی و راگرتنی هاوكاری رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە، وایكردوە ئاوارەكان لە بارودۆخێكی سەختدا بژین و رووبەروی برسێتی و نەهانەتی گەورە ببنەوە، بەتایبەتی لەم وەزە هاوینە، بۆیە ئێمە لەپەرلەمان بێدەنگ نابین.
ئەو پەرلەمانتارە ئاموژەی بەوەشكرد: ناڕەزایی ئێمە لەخراپی دۆخی ئاوارەكان، هاوكاتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵیادی قەتلوعامكردن ئێزیدییەكان و خاپوركردنی شاروگوندەكانی شەنگال لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كاتێك لە3/8/2014هێرشێكی فراوانی بۆ ناوچەكە ئەنجامدا.
رۆنزی زیاد تەئكیدیكردەوە: دەبوو حكومەتی عیراقی فیدراڵ لەجیاتی بڕینی هاوكاری بۆ ئاوارەكان، كار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان بكات و هەوڵی گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان و چارەسەركردنی رزگاربوانی دەستی داعش بدات، كەتاكو ئێستا زیاتر لە 2هەزار لەخەڵكی شەنگال لەژێر دەستی ئەو تیرۆرستانە ماون و ئازاد نەكراون.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

