نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا
کوردستان 10:48 AM - 2022-08-01
نرخی هەر سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە لە مانگی رابردوودا 66 دینار دەبێت، هاوكات بەپێی خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەم مانگەش 24 سەعات كارەبا دابین دەكرێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی سەعاتێك ئەمپێری موەلیدە بە 66 دینار بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان 240 بۆ 265 سەعات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان 16 هەزار بۆ 17 هەزار و 500 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و سەعاتی كاركردنیان تۆمار دەكات.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن، لە كۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکانی ئەمشەو رادەگرم
09:49 PM - 2026-06-11 -
عومەر شێخ موس باسى لە مێژووی پڕشانازی و کارێزمایی سەرۆک مام جەلال کرد
04:53 PM - 2026-06-11 -
زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
02:51 PM - 2026-06-11 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی مام جەلال و ڕۆڵی لە شاخ و شاردا
10:12 AM - 2026-06-11
ئەمانەش ببینە
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
01:54 PM - 2026-06-11
پڕۆژەیەكی میدیایی هاوبەش پردی كەلتوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا دروست دەكات
11:21 AM - 2026-06-11
ئەمریکا ئێرانی بۆردومان کرد و تاران گەرووی هورمزی داخست
09:50 AM - 2026-06-11
چوار سەرۆکایەتییەکی عیراق کۆبوونەوە
10:45 PM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
مۆندیالی 2026 بە پڕکێشەترین پاڵەوانێتی لە مێژووی تۆپی پێدا دادەنرێت
جیهان 04:30 PM - 2026-06-11 -
لەپێناوی جۆگەیەکدا، رووبارێک مەفرۆشە
بیروڕا 04:20 PM - 2026-06-11 -
زیاتر لە 117 هەزار خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن
کوردستان 02:51 PM - 2026-06-11 -
بەهەوڵی فراكیسیۆنی یەكێتی پڕۆسەی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران خێراتر دەكرێت
کوردستان 01:54 PM - 2026-06-11 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:28 AM - 2026-06-11 -
پڕۆژەیەكی میدیایی هاوبەش پردی كەلتوری لەنێوان هەرێمی كوردستان و رووسیا دروست دەكات
کوردستان 11:21 AM - 2026-06-11 -
هێرۆخان وەک هاوڕێ و هاوژینی مام جەلال و ڕۆڵی لە شاخ و شاردا
کوردستان 10:12 AM - 2026-06-11 -
سەرجەم حاجیان بە سەلامەتی گەڕانەوە کوردستان
کوردستان 09:59 AM - 2026-06-11






.jpg)
دابەزێنە

