یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان: پەلەبکرێت لە هێنانەوەی ئێسک و پروسکی قوربانیەکان
کوردستان 08:50 PM - 2022-07-30
بەبۆنەی ھێنانەوەی 100 روفاتی
قوربانیانی جینۆسایدی بارزانی، یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان راگەیەندراوێکی
بڵاوکردووەتەو و دەڵیت، جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامی و پەلە کردن لە ھێنانەوەی
ئێسک و پروسکی قوربانیانی تر و بەدیکۆمێنتکردنی بەڵگەکانی جینۆساید.
دەقی راگەیەندراوەکەی یەکێتی
نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
ھێنانەوەی پۆلێکی تر لە روفاتی قوربانیانی
جینۆسایدی بارزانیان دەکەینە بۆنەیەک بۆ بانگەوازی کارکردن لەسەر پرسی جینۆسایدی
کوردستان و کردنی بە ئەجندای ھاوبەش و لەپێشینەی ھەموو لایەکی کوردستانی و ناوەندە
ئەکادیمی و مەدەنیەکان و دامەزراوە گشتیەکان.
لەڕێکەوتی 31-7-1983 لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا گاردی کۆماری بەعس لەپەلامارێکدا لەئۆردوگاکانی
(قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر) 8000 هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی جینۆسایدکرد،
ھاوشێوەی شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو کۆمەڵکوژی فەیلیەکان،
تاوانەکانی تری جینۆسایدو دژی مرۆڤایەتی.
لەم رۆژەدا 2022-7-30 (100) روفاتی جینۆسایدکراوانی بارزانی هێنرایەوە و
لە زێدی خۆیان بەخاک دەسپێردرێن، ئەم روفاتانە لەبادیەی سەماوە لە باشوری عیراق
دۆزراونەتەوە و ھەڵدرانەوەو ھێنرانەوە.
بەپێی ئامارەکان لەساڵی 2003 بەدواوە روفاتی (597) لەجینۆسایدکراوی
بارزانیەکان هێنراوەتەوە کوردستان.
وەک یەکێتی نوسەرانی
جینۆسایدی کوردستان جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامی و پەلە کردن لە ھێنانەوەی ئێسک
و پروسکی قوربانیانی تر و بەدیکۆمێنتکردنی بەڵگەکانی جینۆساید.
داواکارین پەرلەمانی کوردستان
و حکومەتی کوردستان کەیسی جینۆسایدی کوردستان بکەنە لەپێشینەی بایەخی کارکردنیان و
ببێتە بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراقی بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان سەبارەت بە قەرەبوی
قوربانیان و دۆزینەوەو پشکنین بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ
روفاتەکان بۆ ناسینەوەیان پێش ھێنانەوەیان.
یەکێتیەکەمان خۆبەخشانە
ھاوکارو ھەماھەنگ دەبێت لەگەڵ دامەزراوە گشتی و مەدەنیەکان بۆ راپەڕاندنی
ئەرکەکانی پەیوەست بە جینۆسایدی کوردستان.
ھێنانەوەی ئێسک و پروسکی
بەشێک لە قوربانیانی گەلەکەمان دەکەینە بۆنەی بەردەوامی لە کارکردن بەنوسین و
لێکۆڵینەوەو بەدیکۆمێنت کردن و ساغکردنەوەو بەدواداچوون لەم پرسە نیشتمانی و
ئینسانیە باڵایەدا.
درود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی
جینۆساید
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان 31-7-2022
PUKmedia راگەیەنراوی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی
کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

