riklam

ژمارەیەک پەیمانگای پیشەیی ئەھلی لە هەرێم دەكرێنەوە

کوردستان 11:16 AM - 2022-07-24

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەریکی کردنەوەی ژمارەیەک پەیمانگای ئەھلییە و پیشەیین و لە پلانياندا ھەیە كە لە ئاکرێ و گەرمیانیش زانکۆی نوێ بکەنەوە.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بە PUKmedia ی راگەیاند: پڕۆژەیەک ھەیە بۆ کردنەوەی ژمارەیەک پەیمانگەی ئەھلی لە ھەرێمی کوردستان، ئەو پەیمانگایانەی كە دەکرێنەوە زیاتر پەیمانگای پیشەیی دەبن، ئەگەر ئەمساڵیش خویندکار وەرنەگیرێن لەو پەیمانگایانەدا ئەوە بۆ ساڵی داھاتوو دڵنیایان دەكەينەوە كە لەو پەیمانگا ئەھلیانە وەردەگیرێن.

وتيشی:  هاوكات پلانمان ھەیە بۆ کردنەوەی دوو زانکۆی حکوومی لە ئاکرێ و گەرمیان، کردنەوەی ئەو دوو زانکۆیە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ژێرخانی ھەردوو ناوچەش لەبارە بۆ کردنەوەی زانکۆکە پەیوەستن بە کردنەوەی زانکۆی ئەھلی .

ئاماژەی بە وەشکرد: زانکۆی ئەھلی لەڕووی ژمارەوە بەپێی پێویست ھەیە، خواستیش ھەیە بۆ کردنەوەی زانکۆی نوێ، بەڵام ئێمە کێشەمان لە بەشی ھەندێ زانکۆ ھەیە، چونکە ھەندێ بەش لە زانکۆ ئەھلیەکان ھەن  كە قوتابی نایەوێت تێیاندا بخوێنێت، هەر بۆیە تەنھا پێویستمان بە گۆڕینی بەشەکانە، هاوكات  ئەوانەی تەمه ن رێگری لە دوبارە خوێندنیان دەكات ئەوە دەتوانن بە شێوەی پاراڵیڵ لەم زانكۆیانەدا بخوێنن.
PUKmedia بیلال بارزان هه ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket