پەڕتووکی زەوی: بەرهەمێکی زانستی نوێ
بیروڕا 09:13 PM - 2022-07-23
بەمدوواییانە پەڕتووکێکی وەرگێڕدراو لە بواری زەویناسیدا بڵاو
بووەوە وکەوتە بەردەستی خوێنەرانی زمانی کوردی.
پەڕتووکەکە لە زمانی ئینگلیزییەوە
و لەلایەن زەویناس باوان فایەق جەلال وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی و بە دیزاینێکی زۆر
جوان و تازە داڕێژراوە و پڕ پڕە لە زانیاری زەویناسی (باوان فایەق جەلال،2022، زەوی-
بنەماکانی زەویناسی لەڕووی فیزیاییەوە، وەرگێڕان، کتێبخانەی دڵشاد، 302ل) .
بەبڕوای من پەڕتووکەکە یەکێکە لە و هەوڵە زانستییە دەگمەن و
گرنگانەی کە کتێبخانەو خوێنەری کوردزمان سوودی لێوەردەگرن و دەبێت بە شانازییەوە سەیربکرێت.
وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک لە قەبارەی گەورە و 302 لاپەڕە
و لەخۆگرتنی دەیان هێڵکاری و وێنەی رەنگاوڕەنگی
مانابەخش بەڕاستی کارێکی ناوازەیەو جێگەی دەستخۆشییە، کە وەرگێڕ چەند ساڵێک سەرقاڵی
بووە تا گەیاندوێتییە ئەو ئاستە.
پێویستە ئاماژەش بە کتێبخانەی
دڵشاد بدەم کە ئامادەبوو پەڕتووکەکە چاپ بکات و بڵاویشیبکاتەوە کە بە خۆشحاڵییەوە
ئێستا لە کتێبخانەکەیان دەست دەکەوێت و نرخی کتێبەکەش زۆر گونجاوە. کتێبخانەی دڵشاد
یەکێکە لەو کتێبخانانەی کە پەڕتووکە زانستییەکان چاپ و بڵاودەکاتەوە و نموونەی ئەم
کتێبخانانە زۆر کەمن لە کوردستان، بەهۆکاری ئەوەی کە خوێنەری بابەتە زانستییەکان کەمترن
بەبەراورد لەگەڵ خوێنەری بابەتە ئەدەبیی و ئاینیی و یاساییەکان.
کاکە باوان دەرچووی بەشی زانستەکانی پیترۆلیۆمە لە زانکۆی سۆران
کە بە سەرکەوتووی زانکۆیی تەواوکردووە و ئێستا لە کەرتی تایبەت کار دەکات.
پێش ئەوەی لە زانکۆ دەربچێت دەستیکرد بە وەرگێڕانی پەڕتووکەکە و
رۆژ لە دوای رۆژ کارەکەی دەبردە پێش و بەش لە دوای بەشی کتێبەکەی وەردەگێڕا بۆ
زمانی کوردی.
کتێبەکە لە ١١ بەش پێکدێت کە سەرجەمیان باس لەم هەسارە شینەی خۆمان
لە رووی فیزیاییەوە دەکەن ، واتە دەربارەی بنەچەی دروستبوونی زەوی و بەشەکانی زەوی
و جۆری کەڤر و خاوەکان و دەیان بابەتی سەرنجڕاکێشی بەسوود بۆ خوێنەر، ئیتر خوێنەر
لە هەرئاستێکدا بێت دەکرێت سوود لەم پەڕتووکە وەبگرێت.
دۆزینەوەی بەرامبەری
زانستی بۆ زاراوە ئینگلیزییەکان کارێکی سانا نییە و ماندووبوونی دەوێت، خۆشبەختانە
سوودی لەو فەرهەنگانەی تایبەت بە زەویناسین وەرگرتووە و بەکاریهێناون.
لەپێناو ئەوەی کە خوێنەر
سەری لێتێکنەچێت لە کۆتایی کتێبەکەشدا چەندین زاراوەی کە لەکتێبەکەدا بەکاری هێناون
ڕاڤەکراون و دانراون، کە بە بڕوای من ئەمە بۆ کتێبی زانستی زۆر پێویستە و جێگەی دەستخۆشییە.
ئەوە ماوە بڵێم کە هەوڵو ماندووبوونی کاکەباوان وەک گەنجێک زۆر
بەرز دەنرخێنم و لە دڵەوە هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و تەندروستی باشی بۆ دەخوازم.
جێی شانازییە گەنجێک لەبری ئەوەی خەریکی پیاسەکردن و دانیشتن لە چایخانەکان بێت،
کاتی بەنووسین و کارکردن لە زمانی کوردیدا بەسەر بەرێت.
نوسینی: د.ئیبراهیم محەمەد جەزا
محێدین
هەواڵی زیاتر
-
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایهات و پاش کەمێکیتر راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایهق: نابێت دهرفهتی ههڵبژاردن لهدهستبدهین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایهق: نابێت دهرفهتی ههڵبژاردن لهدهستبدهین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01 -
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
کوردستان 09:58 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
هەواڵ 09:47 PM - 2024-04-30 -
مەکتەبی سیاسی: کرێکاران لەنێو كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتییدا پێشەنگ بوون
ی ن ک 08:50 PM - 2024-04-30