riklam

پاشای زمان و وەرگێڕان نمایش دەکرێت

کوردستان 04:15 PM - 2022-07-23

بەئامادەبوونی چەندان نووسەر و رۆژنامەنووس و نوێنەری حزبی و حکومی و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان و دەزگاکانی راگەیاندن، ئەمڕۆ شەممە،  23-7-2022 ، فیلمی دیکۆمێنتاری "پاشای زمان و وەرگێڕان" نمایش کرا.

لە سەرەتادا لەلایەن شوان شێخە، کارگێڕی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکانی راپەڕین وتەی بەخێرهاتن پێشکەش کرا، لە ووتەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ناوەندی راپەڕین وەکو ناوەندێک لەسەر ئاستی ئیدارەی راپەڕین، تاکو ئێستا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کاروچالاکییە جۆربەجۆرەکانی، کە گرنگترینیان چەند چالاکییەکی رۆشنفکرین و هەروەها چەند دیدار و بڵاوکردنەوەیەکی کتێبیشی ئەنجام داوە، لەداهاتووشدا بەپێی چەند کارنامە و بەرنامەیەکی تریش دەست بۆ چەندان چالاکی تری ناوازە دەبردرێت کە نوێ و تازەن.

دواتریش لەلایەن هەریەک لە نازم دڵبەند، نووسەر و رۆژنامەنووس و ستار محمدئەمین، ئامادەکار و دەرهێنەری فیلم کورتە باسێکیان دەربارەی ژیانی (د.عەزیز گەردی) باس کرد و دەربارەی دەرهێنانی فیلمەکە روونکردنەوەیەکی سەرەتاییاندا، دواتر فیلمەکە بۆ ئامادەبووان نمایشکرا کە چاوپێکەوتن بوو لەگەڵ کەسە نزیکەکانی کۆچکردوو و باسی لایەنە گرنگەکانی ژیانی کۆچکردووی دەکرد.

 

PUKmedia محەمەد رەسول

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket