هونەرمەندێكی كورد بەشداریی دوو دیداری نێودەوڵەتی كاریكاتێر دەكات
کوردستان 01:55 PM - 2022-07-23
لە قاهیرەی پایتەختی میسر، لەم رۆژانەدا دوو چالاكی هونەری كاریكاتێریی گەورە بەڕێوەچووە و بەردەوامە، كە یەكەمیان حەوتەمین دیداری نێودەوڵەتی كاریكاتێریی میسرییە، كە ساڵانە كۆمەڵەی كاریكاتێریی میسری رێكیدەخات، دووەمیشیان یەكەمین دیداری نێودەوڵەتی كاریكاتێریی ئەلئەزهەرە، كە یەكەمین جارە زانكۆی ئەلئەزهەر ئەم جۆرە دیدارە هونەرییانە رێكدەخات.
لە رۆژانی 20-30 یۆلیۆ لە كۆشكی هونەرەكان لە قاهیرە و لە ژێر چاودێری ئیناس عەبدلدایم وەزیری رۆشنبیری، د. خالد سرور سەرۆكی كەرتی هونەرە شێوەكارییەكان، و سەبری سەعید سەرۆكی پەیوەندییە رۆشنبیرییەكانی دەرەوە و هونەرمەند مستەفا ئەلشێخ سەرۆكی كۆمەڵەی كاریكاتێری میسری، حەوتەمین دیداری نێودەوڵەتیان بۆ كاریكاتێر كردەوە، كە ئەو سێ كەرتانە سەرپەرشتی رێكخستن و كردنەوەیان كردبوو، چەندین باڵیۆزی وڵاتانیش لەكردنەوەی دیدارەكە ئامادەبوون، لەوانەش فرانسوا كۆرنێ باڵیۆزی بەلجیكا، ئێدوارد فراگۆسر باڵیۆزی مەكسیك و چەندینی دیكە، هەروەها هونەرمەندانی ناسراوی كاریكاتێر لە میسر، جۆرج بەهجوری، محەمەد عەبلە، و جەماوەرێكی زۆر لە هونەرمەندانی شێوەكار و كاریكاتێریست و رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكاران و ئارەزوومەندان و هەوادارانی كاریكاتێر ئامادەبوون.
هەندرێن خۆشناوی شێوەكار و كاریكاتێریستی كورد، هەروەكو نەریتی بەردەوامی، كە چالاكانە لەم جۆرە بۆنە هونەرییە نێودەوڵەتیانەدا بەشداری دەكات، یەكێك لە بەشداربووانی ئەم دیدارە نێودەوڵەتيیە هونەرمەندی كورد (هەندرێن خۆشناو) بوو، هەندرێن خۆشناو، كاریكاتێریستێكی پێشەنگ و ناسراوە و جێ پەنجەی دیارە لەم بوارەدا، و خاوەن ستایلێكی جیاواز و بەرچاوە، جێی خۆی لە رووبەری جیهانی ئەم هونەرەدا كردۆتەوە، سەبارەت بەم چالاكییە نوێیە بۆمان دوا و گوتی: ساڵانێكی زۆرە لە پێشانگا هاوبەش و فێستیڤاڵ و دیدارە نێودەوڵەتیەكانی كاریكاتێر و كارتۆن لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستاندا بەشداری دەكەم، ئەمە زیاتر لە سەد بەشدارییە نێودەوڵەتیەكانمە، بە تایبەتی لە وڵاتی میسر كە ساڵانە چەندین بۆنەی لەم شێوەیەدا لەوێ رێكدەخرێت، سەبارەت بەم دیدارەش ئەمە حەوتەمین دیداری ساڵانەی كۆمەڵەی كاریكاتێری میسرییە، كە بڕیاربوو ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر كۆرۆنا دواخرا و ئەمساڵ ئەنجامدرا.
(هەندرێن خۆشناو زیاتر لەم بارەیەوە گوتی: لێژنەی دادوەر و بژاردەكردنی كارەكانیش لە پێنج هونەرمەندی میسری پێكهاتبوون، كە (فاروق مورسی، محەمەد ئیبراهیم، ئەحمەد عولوی، سەمیر عەبدولغەنی و كۆمیسار فەوزی مورسی) بوون، لە ئەنجامدا (400) كاریكاتێر و كارتۆنی (297) هونەرمەند لە (62) وڵاتانی جیهانەوە بژاردەكران و لە دیدارەكە نمایشكران.
دیدارەكەش لە دوو تەوەر پێكهاتبوو، تەوەری كاریكاتێر، تەرخان كرابوو بۆ خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی (ئوم كەلسوم)، تەوەری دوومیش كارتۆن، كە تەرخان كرابوو بۆ موزیك، كە زمانێكی هاوبەشی گەلانی جیهانە.
من لە تەوەری كاریكاتێری (ئوم كەلسوم)دا بەشداربووم، كە تەنیا (130) كاریكاتێری (126) هونەرمەند قبوڵكران بۆ پێشانگاكە.
سەبارەت بە چالاكی دووەمیش هەندرێن خۆشناو گوتی: هەروا لە یەكەمین دیداری نێودەوڵەتی كاریكاتێریی ئەلئەزهەر بەشداربووم، كە لە رۆژانی 24- 28 یۆلیۆ لە هۆڵی (فوستات) لە سەنتەری ئەلئەزهەر بۆ كۆنگرەكان، لە شاری (نەسڕ) لە قاهیرە كرایەوە، كە بەسەرپەرشتی زانكۆی ئەلئەزهەر بوو، ئەمە یەكەمین دیداریی كاریكاتێرییە كە ئەم زانكۆ جیهانییە دەیكاتەوە، دیارە بەرێوەبەرانی ئەم زانكۆیەش هەستیان بە گرنگی و كاریگەریی هونەری كاریكاتێر كردووە، لە بەیەكگەیشتن و نزیكبوونەوەی گەلان لە یەكتری، تەوەری دیدارەكەش بریتی بوو، لە ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلان و قبوڵكردنی یەكتری و ئایینە ئاسمانیەكان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

