سلێمانی..فیلمی بێ هەموو شتێك نمایشدەكرێت
کوردستان 12:10 PM - 2022-07-20
فیلمی بێ هەموو شتێك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان، لە سلێمانی نمایشدەكرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 20-7-2022 سەعات شەشی ئێوارە، فیلمی (بێ هەموو شتێك) لە سینەما سالمی سلێمانی بە رۆڵ بینینی هەدیە تێهرانی نمایشدەكرێت، هاوكات نمایشی تایبەتی ئەم بەرهەمە سینەماییە، بە ئامادەبوونی هەندێك لە هونەرمەندانی هەرێم دەبێت.
هاوكات فیلمی "بێ هەموو شتێك" لە نووسینی هاوبەشی سیناریۆی "موحسین قەرایی" و "محەمەد داوودی" هەندێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای ئێران، لەوانە: هەدیە تێهرانی، پەرویز پەرەستوویی، هادی حیجازی فەڕ، باران كەوسەری، مەهتاب نەسیرپوور، پێدڕام شەریفی، لالە مەرزبان، بابەك كەریمی، فەرید سەجادی حوسێنی، زوهەیر یاری و تیایدا ڕۆڵیان بینیووەو، بڕیاریشە نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "بێ هەموو شتێك" (بی همە چیز) رۆژی پێنج شەممە ٢١ ی تەمووز ٢٠٢٢ لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە: سەعات ٧ ی ئێوارە، ٨:٣٠ ، ٩:٤٥ ی شەو لە سینەمای "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر نمایشدەكرێت.
ئەم فیلمە كە بە گێڕانەوەیەكی سەربەست لە شانۆنامەی ناوداری "دیدار لەگەڵ خاتوونێكی بەساڵاچوو" Der Besuch der alten Dame بەرهەمی هەرمانی "فڕێدریش دۆرنمات" Friedrich Dürrenmatt سازكراوە، یەكەمین جار لە سی و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نماشكرا و كاندیدی 15 سیمورغی بلوورین بوو كە لە كۆتاییدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین سیناریۆی وەرگیراو، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆنتاژ، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین مۆسیقا، خەڵاتی سیمورغی بلوورینی باشترین دیزاینی جلووبەرگ و هەروەها خەڵاتی سیمورغی بلوورینی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەدەستهێنا.
هەروەها لە پوختەی چیرۆكی ئەم فیلمەدا هاتووە: لە گوندێكی پێش شۆڕشی ئێران، كەسێكی بەگزادە بە ناوی "ئەمیر" وەكوو حاكمێكی خۆماڵی لە دێیەكەدا چالاكی دەكات و بە هۆی مێژوویەكی باش كە بوویەتی، خەڵكی متمانەی تەواویان پێیەتی، ئێستاش دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ، یەكێك لە خەڵكانی ئاوایی بە ناوی "لی لی" كە بە هۆی تانەوتەشەری خەڵكی بە داوێنپیسی لە گوندەكە رۆیشتووە، بە سەروەت و سامانێكی زۆرەوە گەڕاوەتەوە بۆ نێو ئاوایی و پێشنیار دەدات بە خەڵكی كە ئەگەر ئەمیر بكووژن پارەیەكی زۆریان پێدەدات.
لینکی دانلۆدی ترهیلهرهکانی فیلمی سینەمایی "بێ ههموو شتێک":
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

