خوێندنی باڵا گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران راده‌گه‌یه‌نێت
کوردستان 11:39 AM - 2022-07-19
سبه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن به شێوازی ئۆنلاین ده‌ستپێده‌كات.
له‌چوارچێوه‌ی ئاسانكاری و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به شێوازی ئۆنلاین بۆ خوێندكاران هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین له نێوان زانكۆكان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕێگه‌ی وێبسایتی (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له سبه‌ینێ وه له ڕێكه‌وتی (٢٠/٧/٢٠٢٢) پلاتفۆڕمه‌كه ئه‌كتیڤ ئه‌بێت.
به‌مه‌به‌ستی ئاسنكاری بۆ خوێندكاران و قوتابیان و له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ به ئه‌لیكترۆنی كردنی دامه‌زراوه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی سێ ساڵه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و ناوه‌ندی وه‌رگرتن و به‌هاوكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به شێوازی ئۆنلاین و له ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌و دابه‌زین ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) به هه‌مان شێوه‌و به ئامانجی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به خوێندكاران و قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زین ئه‌رك نه‌كێشن و سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستانن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕێگه‌ی وێبسایتی (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی به‌شێوازی ئۆنڵاین به‌پێی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێندكاران و پێویست ناكات هیچ قوتابیه‌ك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان بكات بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه. پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌و دابه‌زینی خوێندكاران و قوتابیان له (٢٠/٧/٢٠٢٢) ده‌ستپێده‌كات تاكو (٣٠/٨/٢٠٢٢)، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سبه‌ی وێبسایته‌كه ئه‌كتیڤ ده‌بێت.
گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2022/2023):
گواستنه‌وه له نێوان كۆلێژه هاوبه‌شه‌كان له سیسته‌می بۆلۆنا بۆ سیسته‌می ساڵانه و كۆ‌رسات وه به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌كو له نووسراومان ژماره (7292) له ڕێكه‌وتی (2/9/2020) وه له ژماره (13241) له ڕێكه‌وتی (15/9/2021) جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
خوێندكار مافی گواستنه‌وه‌ی له‌كۆلێژه هاوبه‌شه‌كان ده‌بێت له گشت قۆناغه‌كان، جگه له قۆناغی یه‌كه‌م له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێت:
ا. خوێندكار ده‌رچووبێت له خولی یه‌كه‌مدا به پله‌ی باشه یان سه‌رووتر و دانیشتووی هه‌مان پارێزگا یان نزیك ئه‌و شاره بێت كه گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
ب. خوێندكار ئه‌گه‌ر دایكی یان باوكی كۆچی دوایی كرد بێت له ساڵانی خوێندنی زانكۆ، به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت كه وه‌فاتنامه (بیان الوفاه) و (ێوره القید) وه دانیشتوی هه‌مان پارێزگا یان نزیك ئه‌و شاره بێت كه گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر كۆچ كردنه‌كه له ساڵانی خوێندن نه‌بو ، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه به سیسته‌می (پارالێل) به نیوه‌ی پاره‌ی (پارالێل) ده‌بێت.
ت. ئه‌گه‌ر خوێندكار هاوسه‌رگیری ببه‌ستێت له ساڵانی خوێندنی زانكۆ ده‌بێت به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت له گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری، وێنه‌ی ڕه‌سه‌نی تۆماری باری شارستانی (ێوره القید)ی ڕه‌سه‌ن و به فه‌رمی تۆماركردنی له لیستی باری شارستانی و دڵنیایی ده‌رچوون (ێحه الێدور) بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كان بكرێت ، به هه‌مان شێوه بۆ ئافره‌ت ڕه‌چاوی جیابوونه‌وه‌ی خێزانی (گلاق) بكرێت و له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری كردنه‌كه له ساڵانی خوێندن نه‌بوو ، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه به سیسته‌می (پارالێل) به نیوه‌ی پاره‌ی (پارالێل) ده‌بێت.
پ. هه‌ر خوێندكارێك (ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زی مێینه) له ساڵانی خوێندنی زانكۆ منداڵی ببێت و به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت ، ئه‌گه‌ر منداڵ بوونه‌كه له ساڵانی خوێندن نه‌بوو ، ئه‌وا گواستنه‌وه‌كه به سیسته‌می (پارالێل) به نیوه‌ی پاره‌ی (پارالێل) ده‌بێت.
ج. منداڵی (كوڕ و كچ) ی شه‌هید و ئه‌نفال كراوه‌كان مافی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه له نێوان زانكۆكان بۆ هه‌مان به‌شی كۆلێژ/ په‌یمانگه كه لێی وه‌رگیراون و به نووسراوی پشتگیری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و به واژوی به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان یاخود به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌بێت.
ح. خوێندكاری (كوڕ و كچ) ی مامۆستایانی زانكۆ له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له (مامۆستای یاریده‌ده‌ر ، مامۆستا ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ، پرۆفیسۆر) مافی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌رچووبن ، هه‌روه‌ها (كوڕ و كچ) ی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكان و ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به مه‌رجێك ساڵانی خزمه‌تی له (15) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
خ. گواستنه‌وه بۆ كۆلێژی پزیشكی كه سیسته‌می ئینتیگره‌یشن په‌یڕه‌و ده‌كات ناكرێت، چونكه قوتابی/ خوێندكار داده‌به‌زێنرێته قۆناغی یه‌كه‌م و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پلانی ڕێژه‌ی قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م زیاد بكات.
د. خوێندكار له خوێندنی (به‌یانیان) مافی گواستنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ خوێندنی (ئێواران) به مه‌رجێك له هه‌مان پسپۆری خۆیدا بێت، دوای لاری نه‌بوونی هه‌ردوولا به ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندی و توانای به‌ش و كۆنمره‌و كرێی خوێندنی ئێواران له‌و به‌شه.
ژ. خوێندكارانی كۆلێژه (ئه‌هلییه‌كان) به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی گواستنه‌وه یان میوانداریان نییه بۆ زانكۆ و كۆلێژه (حكومییه‌كان).
ر. گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له به‌شه‌كانی (ئێواران) بۆ به‌شه‌كانی هاوشێوه‌ی (به‌یانیان) ناكرێت له‌به‌ر جیاوازی كۆنمره‌ی پێشبڕكێ.
ز. هه‌موو گواستنه‌وه‌یه‌كی قوتابیان/ خوێندكاران له نێوان كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و په‌یمانگه‌كان به ڕێگای كۆلێژ و فاكه‌ڵتی و په‌یمانگه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان ده‌بێت (به پێی ڕێزبه‌ندی و په‌یوه‌ندی).
س. به‌رابه‌ركردن و مه‌قاسه‌كردنی وانه‌كان له لایه‌ن به‌شی زانستی داواكراودا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌گه‌ڵ ناردنی لیستی ئه‌و وانانه‌ی كه خوێندویه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كان له ساڵانه و وه‌رزییه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك (ئه‌گه‌ر وانه‌ی داواكراو زیاتر له دوو وانه‌ی ساڵانه یان چوار وانه‌ی وه‌رزی بوو ده‌بێت قۆناغێك داببه‌زێندرێت) و له‌كاتی پێشبڕكێ له سه‌ر گواستنه‌وه‌كان له یه‌ك پرۆسه‌دا ڕه‌چاوی كۆنمره‌ی قۆناغه‌كه‌یان ده‌كرێت و هه‌موو فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان/ خوێندكاران به واژووی سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌بێت به پێی په‌یوه‌ندی گواستنه‌وه‌كه.
ش. زانكۆكان بۆیان هه‌یه سه‌یری داوای گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌خوێندكاران بكات بۆ گشت قۆناغه‌كانی خوێندن (جگه له قۆناغی یه‌كه‌م) بۆ هه‌مان به‌ش بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونیان به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه زۆر سه‌خت و قورس و به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن و ترسناك و چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌ته‌و به فیعلی پێویست ده‌كات له ژێر چاودێری خانه‌واده‌كانیاندا بن به پێی میكانیزمی خواره‌وه:-
له زانكۆكانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر پێویسته پشتگیری له بنكه‌ی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی بهێنن.
له‌زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پێویسته پشتگیری له بنكه‌ی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی بهێنن.
له‌زانكۆكانی سنوری پارێزگای دهۆك پێویسته پشتگیری له بنكه‌ی كۆلێژی پزیشكی دهۆك بهێنن.
بڕگه‌ی دووه‌م / دابه‌زینی خوێندكاران له نێوان زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی خوێندنی (2022/2023):
له‌كاتی دابه‌زیندا بۆ به‌شه‌كانی سیسته‌مه جیاوازه‌كان نمره‌ی وه‌رگیراو له‌و به‌شانه به پێی سیسته‌می وه‌رگرتن ڕه‌چاو ده‌كرێت). ئه‌و قوتابی/ خوێندكارانه‌ی كه وه‌رده‌گیرێن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم مافی دابه‌زینیان ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ا. له قۆناغی یه‌كه‌م دا ساڵی یه‌كه‌می بێت و مامه‌ڵه‌ی پاڵاوتنی ته‌واو كردبێت و به پێی كه‌مترین كۆنمره‌ی به‌ش.
ب. له قۆناغی یه‌كه‌مدا مابێته‌وه یان خوێندنی تیادا دواخستبێت، به مه‌رجێك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌مابێته‌وه ده‌توانرێ بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونیان یان نزیك له‌و دابه‌زین بكه‌ن بۆ كۆلێژ/ په‌یمانگه كه نمره‌كانیان تیادا وه‌رگیرا بێت، به پێی كۆنمره‌ی ساڵی وه‌رگرتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ژماركردنی ساڵی كه‌وتن یان دواخستنی له میچی خوێندن.
ت. ده‌رچووبێت له قۆناغی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی دووه‌م، به مه‌رجێك ساڵی كه‌وتن و دواخستنی نه‌بێت له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م كۆنمره‌ی وه‌رگیرا بێت له ساڵی وه‌رگرتنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ژمار كردنی ئه‌و ساڵه له میچی خوێندن.
پ. له خوێندنی (ئێواران) خوێندكار مافی دابه‌زینی هه‌یه بۆ به‌شێكی تری (ئێواران) یان هه‌ر به‌شێكی تر به ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له ساڵی وه‌رگرتنی و سه‌ره‌ڕای خاڵه‌كانی تری ڕێنماییه‌كانی دابه‌زین، به مه‌رجێك دوو ساڵ به سه‌ر ده‌رچوونی له ئاماده‌یی تێپه‌رنه‌بوو بێت، ئه‌م مه‌رجه بۆ (به‌یانیان و ئێوارانیش) په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
ج. دابه‌زین بۆ ئه‌و به‌شانه ناكرێت كه مه‌رجی چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و هونه‌ری و شایسته‌ییان تێدا مه‌رجی وه‌رگرتن بووه ، وه‌كو (په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ، هونه‌ره جوانه‌كان ، خوێندنی ئیسلامی...هتد) وه به پێی ساڵی وه‌رگرتنیان.
ح. گواستنه‌وه‌و دابه‌زین له نێوان سیسته‌می (زانكۆ لاین ، پارالێل ، ئێواران) ئه‌نجام ده‌درێت به پێی ڕێنماییه‌كان.
خ. گواستنه‌وه له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زاخۆ بۆ هه‌مان كۆلێژی زانكۆی دهۆك ئه‌نجام نادرێت.
د. گواستنه‌وه له‌كۆلێژی پزیشكی زانكۆی گه‌رمیان بۆ هه‌مان كۆلێژی زانكۆكانی تر ئه‌نجام ده‌درێت.
دابه‌زینی خوێندنی قوتابیان/ خوێندكاران به شێوه‌ی سیسته‌می خوێندنی هاوته‌ریب (پارالێل):
له‌كاتی دابه‌زیندا بۆ به‌شه‌كانی سیسته‌مه جیاوازه‌كان نمره‌ی وه‌رگیراو له‌و به‌شانه به پێی سیسته‌می وه‌رگرتن له ساڵی وه‌رگرتن ڕه‌چاو ده‌كرێت. به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
ا. ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه دوو ساڵ یان زیاتر به سه‌ر وه‌رگرتنیان تێپه‌ربووبێت و له قۆناغی یه‌كه‌م یان دووه‌مدا بن بۆیان هه‌یه داوای دابه‌زین بكه‌ن ئه‌گه‌ر دابه‌زینه‌كه له سیسته‌می ئاسایی بۆ سیسته‌می تری ئاسایی بوو ئه‌وا (50%) ی پاره‌ی سیسته‌می خوێندنی هاوته‌ریب (پارالێل) یان لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ هه‌ر ساڵێكی خوێندن ، وه ئه‌گه‌ر دابه‌زینه‌كه له سیسته‌می ئاسایی بۆ سیسته‌می (پارالێل) بوو ئه‌وا ته‌واوی پاره‌ی سیسته‌می خوێندنی هاوته‌ریب (پارالێل) یان لێ وه‌رده‌گیرێت. به مه‌رجێك كۆنمره‌ی قوتابی/ خوێندكار له ساڵی وه‌رگرتنی له‌و به‌شه وه‌رگیرا بێت به ڕه‌چاو كردنی ساڵانی خوێندن له میچی خوێندن، ئه‌گه‌ر قوتابی میچی خوێندنی تێپه‌ڕاندبێت ئه‌وا به سیسته‌می (پارالێل) به ته‌واوی تێچووی كرێی خوێندن ده‌توانێت دابه‌زین بكات ، و ئه‌گه‌ر میچی خوێندنی تێنه‌په‌ڕاندبێت ئه‌وا به نیوه‌ی كرێی (پارالێل) ده‌توانێت دابه‌زین بكات.
ب. ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌رگرتنیان بۆ كراوه (ئه‌وانه‌ی دوو ساڵ و زیاتر( به‌سه‌ر وه‌رگرتنیان تێپه‌ریوه یان سڕینه‌وه‌ی ناویان بۆ كراوه له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م مافی دابه‌زینیان ده‌بێت به شێوه‌ی سیسته‌می (پارالێل)، به پێی ڕێنماییه‌كانی دابه‌زین و شایسته‌ی وه‌رگرتنیان به شێوازی (پارالێل) به (100%)كرێی (پارالێل).
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
09:51 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 37 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
زۆرترین خوێنراو
-
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27 -
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26