riklam

چۆن دەتوانیت شوتی سوور هەڵبژێریت؟

هەمەڕەنگ 10:12 AM - 2022-07-17

شارەزای بواری خۆراك یۆلیا لیمیشفا رایگەیاند، باشتر وایە شوتی لە ماركێتەكان بكردرێت نەك لە فرۆشگاكانی سەر شەقامەكانی شار، چونكە پێویستە شوتیەكە تیشكی خۆری بەر نەكەوێت و پارێزراوبێت.

یۆلیا لیمیشفا وتیشی: نابێت شووتی بە هیچ جۆرێك تیشكی خۆری بەر بكەوێت، چونكە زیانی دەبێت بۆ مرۆڤ، باشتر وایە كاتێك شوتی دەكریت كێشی لە نێوان حەوت بۆ نۆ كیلۆ بێت و رەنگی توێكڵی شوتیەكە پەڵەی وردی پرتەقاڵی و زەردی پێوەبێت، هاوكات تاكو بزانین شوتیەكە خراپ نەبووە و تازەیە ئەوە پێویستە بە دەستەكانت لە شوتیەكە بەیت تاكو گوێت لە دەنگی لەرینەوەی ناوەوەی شوتیەكە دەبێت و بەوە دەزانیت شوتیەكە سورو تازەيە.

ئەوەشی خستەڕوو: تاكو شوتی بپارێزیت لە تێك چوون پێویستە شوتیەكە لە شوێنێك بێت كە پلەی گەرماكەی لە نێوان 10 بۆ 15 پلە بێت و بە شێوەیەكی گشتی شێدارییەكەی 80-90 بێت، دەتوانرێت شوتی بۆ چەند مانگێك بپارێزرێت لە تێكچوون.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket