riklam

بەوێنە ..قەڵای خانزاد

کوردستان 07:54 PM - 2022-07-15

قەڵای خانزاد یان بانەمان دەكەوێتە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و لە سەر رێگای هەولێر-شەقڵاوە و لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە، بەرزیەكەی دەگاتە ٤٠ مەتر لە رووی زەوی. ٢٢ کیلۆمەتر لە شاری ھەولێر دوورە.

مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران بە تایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میر سلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستكراوە.

ئەم قەڵایە لە بەرد و قشڵ و لە دوو نھۆم دروستکراوە. چوار بورجی شێوە بازنەیی ھەیە.

تاوەكو ئێستا رووە مێژووەكەی خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر نۆژەن کراوەتەوە .

PUKmedia فۆتۆ: دەرباز ستار ئەمین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket