ڕێگێری لە ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکرێت
جینۆساید 09:04 PM - 2022-07-08
سەرباری تەواوکردنی حوکمەکەیان ڕێگێری لە ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکرێت
بۆ/ ڕای گشتی
"گروپێکی دەرون نەخوشی نێو پارتی بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دەستێوەردان لە دادگا و چاکسازی دەکەن و ڕێگرن بەپێ یاسا زیندانیان ئازادبکرێن"
پرۆسەی گرتن و ڕفاندنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان لەژێر حوکمڕانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ھەر لە یەکەم رۆژ تا ئێستا نایاسای و نا دیموکراسییە، کاردانەوە و نیگەرانی نێوخۆیی و جیھانی لێکەوتەوە و لەبری پێداچونەوە و باشترکردنی دۆخەکە ئێستا گروپێکی دەرون نەخوشی نێو پارتی دیموکراتی کوردستان و بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دەستێوەردان لە کروباری دادگاو و چاکسازی گەورانی ھەولێر دەکەن، ڕێگری لە ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکەن، سەرباری ئەوەی ماوەی سزاکەیان تەواوکردوە.
لە ڕووی یاساییەوە بەپێ بڕیاری دادگا و کەمکردنەوەی لەسەدا ٥٠٪ی سزاکەیان لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێمەوە و لەبارچاوگرتنی یاسای ژمارە ٢٣ی بنەما دادگاییەکانی سزا (اصول محاكمات الجزائیە)، ئازادکردنی مەرجدار (إفراج الشرگی) ماددەی ٣٣١، سزای زیندانیانی بادینان تەواو بوە و زیاتریش لە ماوە یاساییەکەی خۆیان ڕاگیراون و پێویستە دەستبەجێ ئازادبکرێن:
گروپی یەکەم لە ١٦/٢/٢٠٢١ بە شەش ساڵ سزادران کە پێکدێن لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم، گوھدار زێباری).
گروپی دووەم لە ١٦/٥/٢٠٢٢ بە دوو ساڵ سزادران کە پێکدێن لە (مەحمود ناجی، نێچیرڤان بەدیع، ئەمجەد شوکری، کۆڤان تارق، یوسف ئیبراھیم).
ئێمە چاوەڕێی ئەوە بوین ئەم جەژنە بە ھاتنی کەسوکارەکانمان لە زیندان بە خوشی بکەین کە مافێکی یاساییانە نەک منەت، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زیندانیانی بادینان سزادەدرێن و رۆژنامەنوس (قارەمان شوکری) کە بە بێ پارێزەر حەوت ساڵ سزادراوە ھیچ پداچونەوەیەک لە دوسیەکەیدا ناکرێت و (شێروان سەعید سیاری و رۆژگار رزگار) و دەیان زیندانی دیکە زیاتر لە چوار ساڵە بە نایاسایی لە ئاسایشی گشتی ھەولێر ڕاگیراون و دادگایی ناکرێن، ئەم ھەموو یاساشکێنی و ڕقە سیاسییە پێمان دەڵێت کە گروپێک لەنێو پارتی دا بە بیرکردنەوەیەکی سادیزمانە چێش لە ئازاردانمان و سەرکوتکاری و ترس و توقاندنە دەبینێت، ئەم ھەرێمە بەرەو ئاقارێکی زۆر خراپ دەبات.
ئەیھان سەعید - رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان.
٨ی ٧ی ٢٠٢٢
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

