مۆزەخانەی بەردەڕەش خاوەنی سەدان پارچەی كەلەپووریی كوردەوارییە
شوێنەوار 04:34 PM - 2022-07-06
مۆزەخانەی بەردەڕەش زیاتر لە هەزار پارچەی كەلەپووریی كوردەواری دەڤەرەكەی تێدا كۆكراوەتەوە و لەلایەن لێكۆڵەرێكی سنوورەكە پارێزگاریان لێ دەكرێت.
سەعید بارانی لێكۆڵەر و یەكێكە لەو كەسانەی كە لە خەمی پاراستنی كەلەپووری كوردەواریی سنووری قەزای بەردەڕەشە و لێكۆڵینەوەی لەسەر زۆر شتی میژوویی سنوورەكە كردووە بە ... ی راگەیاند، لە سالی 1976 ەوە ئەو كاتەی خوێندكار بووە سەردانی مۆزەخانەی زانكۆی مووسڵی كردووە و لەو كاتەدا بیرۆكەی ئەوەی بۆ پەیدا بووە كە لە خەمی پاراستنی كەلەپووردا بێت.
سەعید بارانی روونیشی كردەوە: لە سالی 1991 ئەو ھەلەم بۆ رەخسا و دەستم بە كۆكردنەوەی پارچەی كەلەپووریی سنووری بەردەڕش كرد و بەهۆی نەبوونی شوێن، سەرەتا خانووەكەی خۆم كردە مۆزەخانە و لە رێگای جۆراوجۆرەوە داوامان لە خەڵكی گوندەكان كرد كە ئەو پارچە كەلەپوورییانەی كۆنن و موڵكی باوپیرانمانن لە ماڵەكانیان ماون بۆ ئەوەی لەناو نەچن و پارێزراو بن بۆمان بهێنن و لە مۆزەخانە دایبنێن چونكە، تاكە شوێن كە هەندێك شتی كۆنی تێدا مابوو، گوندەكان بوون.
وتیشی: ئێستا لە ناوەندی وەرزش و گەنجانی بەردەڕەش هۆڵێكمان پێ دراوە و كراوەتە مۆزەخانە و ئێستا زیاتر لە هەزار پارچەی كەلەپووریی تێدا كۆ كراوەتەوە كە كۆنترین پارچەی تەمەنی 120 ساڵە و لە لەناوچوون پارێزراون.
ئەو لێكۆلەرە ئاماژەی بەوەشدا: دوو هۆكار بوونە هۆی ئەوەی كە دەست بە كۆكردنەوەی پارچەی كەلەپووری بكەین هۆكاری یەكەم، ئەو ستەم و زوڵمەی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق لە گەلی كوردیان دەكرد و بەهۆیەوە گوندەكانمان وێران دەكرا و هەموو ئەو كەلوپەلانەی كە باوباپیرنمان رۆژانە بەكاریان دەهێنا لەناو دەچوون، هۆكاری دووەم، پەیدابوونی تەكنەلۆژیا و ئامێرەكانی كاركردنی رۆژانەمان كە وردە وردە لە شتە كەلەپوورییەكان دور دەكەوتینەوە و لەكار دەكەوتن و بەرەو شتە نوێیەكانەوە دەچووین بەهۆیەوە ئەو پارچە كەلەپوورییانەش لەناو دەچوون، خۆشبەختانە ئێستا بەشێكی زۆریان پارێزراون و نەوەی ئێستا و داهاتوو پێی ئاشنا دەبن.
سەعید بارانی روونیشیكردەوە: خەڵكانێك لە دەرەوە و ناوخۆ سەردانی مۆزەخانەكەی بەردەڕەش دەكەن، بەڵام ئێمە زیاتر تەرخانمان كردووە بو خوێندنگەكان كە هەندێك قۆناغ هەیە خوێندكار پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بەوە هەیە سوود لەو مۆزەخانەیە وەربگرێت، بۆیە زۆر جار لە قوتابخانەكان بەكۆمەڵ قوتابییەكان دێن و سەردانمان دەكەن و زانیاریان لەسەر كەلوپەلەكان پێدەدەین.
PUKmedia كۆسرەت كەتۆ
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

