به‌یاسا رێگری له‌توندوتیژی دژی ژنان ده‌كرێت
کوردستان 12:33 PM - 2022-06-19
له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان و خێزان ئاماژه به‌و گۆڕانكاریانه ده‌كات كه به‌پێویست ده‌زاندرێت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه بكرێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت دیارده‌ی توندوتیژی و تاوانه‌كان زیادیكردووه و له ماوه‌ی داهاتوودا ئاماره‌كان راده‌گه‌یه‌نین.
فێنك شه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و ژنان به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتن و توندوتیژییه‌كان ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان و خێزان ده‌كرێت.
وتیشی: یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه به پێویست ده‌زانرێت له‌و یاسایه‌دا كه گۆڕانكاری تێدابكرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچونه بۆ هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر كچان و ژنان ده‌كرێت، ئیتر تاوانلێكراو له‌چوارچێوه‌ی خێزان بێت یان له‌ده‌ره‌وه بێت.
راشیگه‌یاند: ئامانجی ئه‌و گۆڕانكاریانه ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا توندوتیژیه‌كان زیادیكردووه و له‌م ماوه‌یه ئاماره‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌تایبه‌تی جۆره‌كانی توندتیژی سێكسی و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا كه ده‌بێته هۆی په‌نابردنی ژنان به خۆكوشتن و خۆسوتاندن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی كراوه بۆ ههمواركردنهوی یاساكه داواكراوه رۆڵی داواكاری گشتی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی فراوانتربێت و كاری زیاتر بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وی كۆمه‌ڵگا له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد: هه‌روه‌ها داواكراوه رۆڵ بدرێت به وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كاروباری خانمان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ته‌ندوتیژی دژ به ژنان.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه: له‌و گۆڕانكاریانه باس لهوهشكراوه ئه‌و سزایانه‌ی داندراوه بۆ تاوانبار كاتێك تاوانێك به‌رامبه‌ر ژنێك یان خێزانێك ئه‌نجامده‌دات توندر بكرێت و ئه‌وه‌ی داندراوه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موولایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت تاوانبار كاتێك تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ ده‌بێته‌وه له هیچ شوێنێك داڵده‌بدرێت، به‌ڵكو ته‌سلیمی یاسا بكرێت، رێگاش نه‌درێت له‌ڕێگای سوڵحی عه‌شائیری دۆسیه‌كه‌ی ئاراستیه‌كی دیكه وه‌ربگرێت.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵا
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04