مزگه‌وتێك له به‌رده‌ڕه‌ش ته‌مه‌نی 1000 ساڵه
کوردستان 10:39 PM - 2022-06-15
مزگه‌وتێك ھه‌یه له‌شاره‌دێی داره‌تووی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له هه‌زار ساڵ.
عومه‌ر حوسێن شه‌ریف ماسته‌ر له شوێنه‌وارناسی به PUKmedia ی وت: "مزگه‌وتی كۆنی شاره‌دێی (داره‌توو)ی سه‌ربه قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له سنووری پارێزگای دهۆك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستای كه هه‌یه له ساڵی 1805 زایینی له خشت و قوڕ دروستكراوه، سه‌ری مزگه‌وته‌كه به دار داپۆشراوه و ناوه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه له دوو هۆڵ پێكدێت كه درێژایی هه‌ر هۆڵێكی 25مه‌تره و پانییه‌كه‌ی هه‌ر دوو هۆڵه‌كه 8مه‌تره و له سه‌ر شێوازی كۆن دیواره‌كانی نه‌خشێنراون".
وتیشی: خه‌ڵكی ناوچه‌كه له سالی 1805زایینی مێژووی ئه‌م مزگه‌وته‌یان نوسیوه‌ته‌وه، به‌ڵا م به‌پێ ئه‌و پسپۆرییه‌ی كه له بواری شوێنه‌واری كۆن هه‌مه و ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌م شۆینه‌واره ئهنجاماممانداون و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستمان كه‌وتوون، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچه‌كه، چونكه زۆر به‌ڵگه هه‌ن ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن بۆ نموونه دوو جار ئه‌م مزگه‌وته نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه دواجار كه نۆژه‌نكراوه له سالی 1955 بووه.
راشیگه‌یاند: له‌كاتی لێكۆلینهوهكانمان لهسهرچینهكانی دیواری مزگه‌وته‌كه شتێكی دیكه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش كه به‌ر له‌م دوو جار نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه چه‌ندیین جاری دیكه‌ش نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه كه له چینه‌كانی سه‌ر دیواره‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ده‌مانباته سه‌رده‌می هاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه‌ش له‌م ناوچه‌یه هه‌یه كه گه‌واهیده‌ری ئه‌م راستییه بن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌پێی به‌ڵگه‌كان مێژووی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له هه‌زار ساڵ پێش ئێستا و تاكو ئێستا گرنگی به‌م شوێنه‌واره نه‌دراوه و نه‌خراوه‌ته‌وه ناو لیستی شوێنه‌واره‌كانی عیراق.
PUKmedia کۆسره‌ت كه‌تۆ
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28 -
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27 -
شاجوانەکەی خانەقی
بیروڕا 06:22 PM - 2024-04-27 -
چاوێکیشتان لە زۆرینەی فەقیر و فوقەرا بێت
بیروڕا 06:20 PM - 2024-04-27 -
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27 -
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
جیهان 05:44 PM - 2024-04-27