شانزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له فینله‌ندا به‌رِێوه‌ده‌چێت
ڕیپۆرتاژ 08:11 PM - 2022-05-22
ئه‌مرِۆ ، رۆژی شه‌ممه 21/05/2022 سه‌عات 1ی نیوه‌رِۆ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی وێژه و هونه‌ری كوردی له وڵاتی فینله‌ندا، شاری تۆركۆ، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی فیدراسیۆنی كوردانی فینلاند و كۆنفیدراسیۆنی كوردانی دیاسپۆرا - دیا كورد‌و نوێنه‌ری حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان له وڵاتی فینله‌ند به‌شداربوون، له‌گه‌ڵ چه‌ندین روناكبیر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه‌هه‌ندێكیان له شاره دووره‌كانه‌وه هاتبوون به‌مه‌به‌ستیی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆرِه‌كه كه باس له كه‌لتوور و پردی روناكبیریی نێو گه‌لان بۆ نووسه‌ر رۆژنامه‌نووس (حه‌مید به‌درخان )له‌هه‌ماكاتیشدا به‌رپرسیی ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسی و كه‌لتور ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆرِه‌كه له‌لایه‌ن سه‌ید خدر میر سه‌یدی به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و داوایكرد ده‌قیقه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان ئه‌نجامبدرێت ، له‌پاشان له‌لایه‌ن شاعیر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا حاجی كورته‌یه‌ك له ژیانی حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد ، له‌هه‌ماكاتیشدا داوایكرد حه‌مید به‌درخان بابه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان بكات .
سه‌ره‌تا حه‌مید به‌درخان به‌خێرهاتنی میوانانی كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر كه‌لتور و به‌یه‌كه‌وه ژیان، كه‌لتوور و خۆشه‌ویستیی، كه‌لتوور له نێوان ژیاندۆستیی و ژیانخۆشیی ، پرسیارێكی وروژاند‌و گوتی : ئایا كه‌لتوور شوناس و داهاتوو و ئاینده‌ی گه‌لانه و پرسیاریدیكه‌ی كرد و گوتی : ئایا ده‌كرێت له رێگای كه‌لتووره‌وه پردی روناكبیریی دروستبكرێت .
له ته‌وه‌رێكی دیكه باس له لێكه‌وته‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی له سه‌رده‌می ئافاتیی كۆڤید نۆزده ، كه به ڤایرۆسی كۆرِۆنا نێو زه‌ندكراوه ، قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ركرا .
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه قسه له‌سه‌ر كه‌ڵتوور و خواردن ، به‌تایبه‌تیی ناندینی كورده‌واریكرا ، پرسیاری له ئاماده‌بووانكرد ، ئایا كورد ناندینی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و خواردنه كورده‌وارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی و زانستیی نووسراوه‌ته‌وه و رێكخراوه ،وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانیدیكه.
چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی دیكه سه‌باره‌ت به سوسیال میدیا و رۆژنامه‌گه‌ری كاغه‌زی و ئه‌لیكترۆنی كرا و باس له‌وه‌شكرا كه ئه‌مرِۆی دنیای رۆژنامه‌نووسیی له كوێی ناوه‌نده رۆژنامه جیهانییه‌كاندایه .
له كۆتاییدا تیشكی خسته سه‌ر چۆنییه‌تیی سازدانی شانزده‌هه‌مینیی فێستیڤاڵی به‌درخان كه برِیاره له ساڵی 2023 له وڵاتی فینله‌ند به‌چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری كه‌لتوری ئه‌نجامبدات .
دوای ته‌وابوونی كۆرِه‌كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ی حه‌مید به‌درخان كرا‌و وه‌ڵامی هه‌مووانی دایه‌وه .
هه‌ریه‌ك له به‌رِێزان ره‌ئوف گوڵبه‌ده‌ن و عه‌بوڵڵا حاجی كه له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه و هونه‌ری كوردین له وڵاتی فینله‌ند، دوو پارچه شیعریان پێشكه‌ش كرد .
شایانی باسه، حه‌مید به‌درخان سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه و هونه‌ری كوردی كرد بۆ ئه‌و میواندارییه‌یان و سوپاسی ئاماده‌بووانیشیی كرد كه ئه‌ركیان كێشا و ماندووبوون ...
به‌هیواین بتوانیین له ئاینده دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كار بۆ سازدانی شانزده‌هه‌مینیی فێستیڤاڵی به‌درخان كه برِیاره له ساڵی 2023 له وڵاتی فینله‌ند درێژه‌ی پێبدرێت .
PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌و هونه‌ری كوردی ، فینله‌ندا
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

