riklam

دروست کردنی دیواربەندی ئەنفالکراوان

جینۆساید 09:39 PM - 2022-05-06

بەرەو ھەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ قوربانیانی ئەنفال
"دروست کردنی دیواربەندی ئەنفالکراوان"
لە چەند گوندێک کە بەر شاڵاوەکانی ئەنفال کەوتوون. دیواربەندیان بۆ ناوو ژمارەی ئەنفالکراوەکانیان دروست کردوە. ئەم کارە سەرەتایەکی درەنگ بەڵام زۆر باشە. شایانی ھاندان و ستایش کردنە.
بانگەواز دەکەم بۆ ھەموو خەڵکێکی خێرخوازو خاوەن ھەڵوێست ھاوکاری ئەو گوندانە بکەن کە کەسوکاریان ئەنفاکراون، لەدەروازەی گوندەکانیان دیوارو سەکۆ بۆ بەرز راگرتنی یادی قوربانیانی ئەنفال دروست بکەن.
ئەنفال ھەزاران گوندی گرتەوەو لە زۆربەی گوندەکان قوربانی ئەنفال ھەن.. ھەرچەندە ھێشتا ئێسک و پروسکی قوربانیان لە سەحراکانی جنوبی عیراقن، بەڵام ئەم ھەوڵە نوێیە با ببێتە ھەڵمەتێکی نیشتمانی لەچوارچێوەی پرۆسەی لەیاد نەکردنی تاوانی ئەنفال و ئاسودە کردنی رۆحی قوربانیانی ئەنفال.
PUKmedia سالار مەحمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket