له یادی 84 ساڵه‌ی جینۆسایدی ده‌رسیمدا
جینۆساید 10:18 AM - 2022-05-06
تراژیدیای كچانی ئه‌نفالكراوی ده‌رسیم
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه و كاری سینه‌مایی دۆسیه‌ی تاوانی به كۆمه‌ڵكوشتنی كورده‌كانی ده‌رسیم و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری (١٩٣٧-١٩٣٨) به شێوه‌یه‌كی چڕ هێنرایه ئاراوه. له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك كتێب له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه و چه‌ندین فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌رهێندراون. كتێبی "كچانی ونبووی ده‌رسیم" له نووسینی ده‌رهێنه‌ر نه‌زاهه‌ت گویندۆغان و به‌رهه‌مهێنه‌ر كازم گویندۆغان تیشك ده‌خاته سه‌ر تراژیدیای دزین یان ڕفاندنی منداڵانی كچی ده‌رسیم و كۆمه‌ڵێك چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ئه‌وه‌نده جه‌رگبڕ و كاره‌ساتبار ده‌گێڕێته‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نیا چیرۆكی كچان و ژنانی ئه‌نفالكراو و بێسهروشوێنكراوی باشووری كوردستان له غه‌مگینی و ئێشدا هاوتایان بێت. ئه‌م كتێبه كه به‌ری ڕه‌نجی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌نی پێنج ساڵه‌ی هه‌ردوو نووسه‌ره، له ده‌ستپێكه‌وه تا كۆتایی به‌سه‌رهاتی پڕ له ناسۆری ئه‌و كچه كوردانه‌ی ده‌رسیم ده‌گێڕێته‌وه كه به زۆر و تۆپزی له له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی توركه‌وه له باوه‌شی دایكان و كه‌سوكاریان ده‌رهێندراون و ڕفێندراون. وه‌ك له به‌سه‌رهاته‌كانی كتێبه‌كه‌دا هاتووه، به‌شێك له‌و كچه كوردانه به‌زۆر له دایك و كهسوكارانیان سه‌ندراون و به‌شێكی تریشیان دایكان و باوكانیان له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌رسیمدا كوژراون و بێ سه‌رپه‌رشتیار ماونه‌ته‌وه. به‌شێك له‌و كچانه ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی ڕۆژئاوای توركیا كراون و له‌و قوتابخانانه‌ی كه به "یاتیلی ئۆكوڵ – قوتابخانه‌ی ناوخۆیی" ناسراون، خراونه‌ته به‌رخوێندن. ئه‌و جۆره قوتابخانانه كه تا ئه‌م ڕۆژگاره‌یش له توركیا هه‌ن، له هه‌مان كاتدا شوێنی فێربوون و ژیانی خوێندكاریشه و له بنه‌ڕه‌تدا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به تورككردنی كورد و گه‌له ناتوركهكانی توركیادا دامه‌زرێندراون. هه‌ندێكی تر له كچانی ساوا و بچووكی ده‌رسیمی ڕاده‌ستی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌رانی تورك كراون. دیارده‌ی ڕفاندنی كچان و كوڕانی كورد و نه‌ته‌وه و گه‌له ناتوركهكانی تری توركیا له دوای دامه‌زراندنی كۆماره‌وه ده‌ستی پێكردبوو، به‌ڵام له كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیمدا گه‌یشته لووتكه و تا به‌كۆتاهاتنی سیسته‌می تاك حزبی له سه‌ره‌تای ساڵانی ١٩٥٠دا درێژه‌ی هه‌بوو.
سه‌ره‌تا فیلم و پاشان كتێب
ده‌رهێنه‌ر نه‌زاهه‌ت گویندۆغان و به‌رهه‌مهێنه‌ر كازم گویندۆغان پێش ئه‌وه‌ی كتێبی ئاماژه پێكراو بنووسن، ساڵی ٢٠١٠ فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییان به ناونیشانی "دوو تاڵ قژ - كچانی ونبووی ده‌رسیم" به‌رهه‌م هێنابوو. له فیلمه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان به‌داوی ئه‌و خێزان و بنه‌ماڵانه‌دا گه‌ڕاون كه كاتی خۆی كچانی ڕفێندراوی ده‌رسیمیان له‌خۆ گرتووه و په‌روه‌رده‌یان كردوون. دواجار هه‌ردوو گویندۆغان له ڕێی ئه‌و كاره‌یانه‌وه ئه‌و خاڵه ڕه‌شه‌ی مێژووی كوردیان ڕۆشن كرده‌وه و فریای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كچه دزراوانه‌ی ده‌رسیم كه‌وتن كه چووبوونه ساڵه‌وه و هێشتا مه‌رگ پێیان نه‌گه‌یشتبوو. گویندۆغانهكان توانییان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا له شاره جۆراجۆره‌كانی توركیا نزیكه‌ی ١٠٠ ژن بدۆزنه‌وه له‌وانه‌ی كه كاتی خۆی به ساوایی و به منداڵی له ده‌رسیم ڕفێندرابوون و له سه‌رزه‌مینێكی به خۆیان نامۆ گه‌وره ببوون و پێگه‌یشتبوون و به‌شوو درابوون و منداڵ و نه‌وه‌یان لێ كه‌وتبووه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی گویندۆغانهكان نه‌یانتوانیوه له فیلمهكهیاندا جێگه‌ی هه‌موو كاره‌ساته غه‌مگینه‌كان بكه‌نه‌وه، په‌نایان بۆ نووسینه‌وه بردووه و به‌سه‌رهاته‌كانیان له كتێبی "كچانی ونبووی ده‌رسیم"دا خستووه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. نووسه‌ران له پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌دا ڕوونیان كردووه‌ته‌وه كه به‌ڕواڵه‌ت له سه‌ره‌تادا ئامانج له‌و كاره به تورككردنی منداڵی كوردی ده‌رسیم بووه، به‌ڵام دواتر سیاسه‌تی به (سوونیكردن)یش له دژی منداڵه‌كان په‌یڕه‌و كراوه، چونكه ئه‌و منداڵانه زۆربه‌یان كوردی عه‌له‌وی بوون.
كچه كورده‌كه... هورییه خاتوون
هورییه خاتوون یه‌كێكه له‌و كچه ڕفێندراوانه‌ی ده‌رسیم كه نه‌زاهه‌ت گویندۆغان و كازم گویندۆغان له فیلم و كتێبهكهیشیاندا جێگه‌یه‌كی شیاویان بۆ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ته‌رخان كردووه. یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌ره توركانه‌ی كه له سه‌روبه‌ندی كوشتنی كورده‌كاندا له ده‌رسیم ده‌بێت، هورییهی منداڵ ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ دوو سه‌ربازدا به شه‌مه‌نده‌ر ده‌ینێرێته‌وه بۆ ماڵی خۆیان له سامسون. ماڵه‌كه سێ كچیان ده‌بێت به ناوه‌كانی تور‌كان و نورهان و ئایهان. هورییهی منداڵ و دوو سه‌رباز ئه‌ركیان ئه‌وه ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ له خزمه‌تی ئه‌و سێ كچه و دایكیاندا بن. ئه‌و له‌وێ به "كویرد قیزی – كچه كورده‌كه" بانگ ده‌كرێت، به جیا نانی بۆ داده‌نرێت و ناچار ده‌كرێت جلوبه‌رگه‌كانی به‌جیا و له ده‌ره‌وه بشوات. هورییه هه‌ر چه‌ند مانگێك به‌رگه‌ی گوشار و سته‌می بێ ئاندازه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه ده‌گرێت و هه‌ڵدێت. چه‌ند ڕۆژێك له كۆڵانه‌كانی سامسون ئاواره و سه‌رگه‌ردان ده‌سووڕێته‌وه تا ڕۆژێك ده‌كه‌وێته ده‌ستی پۆلیس و ئه‌وانیش نیازیان وا ده‌بێت بیگێڕنه‌وه بۆ ماڵی ئه‌فسه‌ره‌كه. هورییه ده‌پاڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "بمكوژن، به‌س مه‌منێرنه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه!" هه‌ر چۆنێك بێت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس قایل ده‌بێت بۆ ئه‌و ماڵه نه‌یگێڕێته‌وه و ماڵێكی تری بۆ ده‌دۆزێته‌وه. پاش چه‌ند ڕۆژێك پیاوێكی پۆشته و په‌رداخ ده‌چێته پۆلیسخانه و هورییه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات. دواتر ئاشكرا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه سهرمادارێكی گه‌وره‌ی ئه‌و كاته‌یه به‌ناوی عاتیف شه‌كه‌رچی ئۆغڵو و له سامسون كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شه‌كری هه‌یه. عاتیف به‌گ سێ منداڵی هه‌بووه: سه‌رمه‌د و ئونال و مه‌رال. هورییه له ١٩٣٩ تا ١٩٤٤ له‌و ماڵه ده‌مێنێته‌وه و خه‌یرییه خاتوونی دایكی منداڵه‌كان میهره‌بانانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كات. هورییه ڕۆژێك له ڕۆژانی هاوینی ساڵی ١٩٤٤ له‌و تاراوگه دووره گوێی له كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌بێت به زمانه‌كه‌ی ئه‌و "زازاكی/ دملكی" قسه ده‌كه‌ن. دوایان ده‌كه‌وێت و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت له‌و كوردانه‌ن كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌رسیم ڕزگاریان بووه و بۆ ڕۆژئاوای توركیا ده‌ربه‌ده‌ر كراون. هورییه خۆی پێیان ده‌ناسێنێت و پرسیاری دایك و باوك و كه‌سوكاری ده‌كات. ئه‌وانیش له ئامێزی ده‌گرن و به چاوی پڕ له فرمێسك و قوڕگی تژه له گریانه‌وه هه‌واڵی كوژرانی دایك و باوك و خوشك و برا و كه‌سوكاری پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن. هورییه له‌و ساڵه‌دا له ماڵی عاتیف به‌گ جیا ده‌بێته‌وه و ده‌برێته لای هه‌ندێك له خزمه دوورخراوه‌كانی كه له ئه‌ماسیا گیرساونه‌ته‌وه. دوای دوو ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕی ماڵێكی ئاواره‌ی ده‌رسیمیدا ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ده‌نێت و ساڵی ١٩٤٧ به سوودوه‌رگرتن له هه‌مواركردنی یاسای نیشته‌جێبوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌رسیم. هورییه خاتوون ئێستا ته‌مه‌نی له سه‌رووی ٨٥ ساڵه‌وه‌یه و له‌گه‌ڵ منداڵ و نه‌وه‌كانیدا له زێدی خۆی ده‌ژی. ئه‌گه‌ر هورییه خاتوون له‌گه‌ڵ كچانی هاوچاره‌نووسی خۆیدا به‌راورد بكرێت، ده‌كرێت بگوترێت داجار به‌خت یاری بووه. ئاخر وه‌ك له كتێبی ئاماژه بۆ كراودا باس كراوه، هه‌موو ئه‌و كچه ده‌رسیمییانه‌ی كه به ساوایی ڕفێندراون، هیچ شتێك له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه نازانرێت و ئه‌گه‌ر له ژیانیشدا مابن، به‌ئه‌گه‌ری زۆر باسی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و چاره‌نووسی خۆیان بۆ نه‌كراوه. به‌شێكی تر له كچه ده‌رسیمییه‌كان كه له سایه‌ی فیلم و كتێبه‌كه‌ی هه‌ردوو گویندۆغانهوه دۆزرانه‌وه، هه‌ندێكیان له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا سه‌ردانی ده‌رسیمیان كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان به ڕۆژنامه‌یه‌كی ده‌رسیمی گوتبوو، دوای ٧٠ ساڵ هه‌وای نشتیمانیان هه‌ڵمژی و خاكی ده‌رسیمیان وه‌ك سوورمه له ڕووخساریان هه‌ڵسوو. هه‌ندێكی تریشیان مه‌رگ پێشی لێیان گرت و كورد گوته‌نی، ئه‌و ئاواته‌یان برده ژێر گڵه‌وه.
به‌كر شوانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 01:22 PM - 2024-05-03