خواست له‌سه‌ر گیا سروشتییه‌كان زیاد ده‌بێت
کوردستان 09:11 AM - 2022-03-21
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هاردا هه‌موو ساڵێك، له‌هه‌رێمی كوردستان گیا به‌هارییه‌كان خواست لهسهركڕینی زۆر ده‌بێت .
له‌مباره‌یه‌وه رووه‌ك ناس رزگار مه‌رگه‌یی بۆ PUKmedia وتی: به‌و پێیه‌ی خاكی به‌پیتی كوردستان ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌یه‌كی جوگرافی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ، ده‌بینین خاڵێكی گرینگی جیهانه، جا خاڵی جوگرافیا له‌زۆر ڕووه‌وه به‌ئه‌رێنی ده‌چێته نێو بابه‌ته گرینگه‌كانی سه‌ر زه‌وی، به‌مه‌ش كشتوكاڵ به به‌شی شێر له‌م سه‌رچاوه‌یه‌دا ده‌بینێت.
كشتوكاڵی سروشتی هه‌م له‌ڕووی ژینگه‌و هه‌میش بۆ جوانی ده‌شت و كێ‌و گرنگی زۆری هه‌یه، وێڕای ئه‌مانه‌ش بۆ خواردن و هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌رمان به‌كاردێن، چونكه سرووشت له‌ژینگه‌یه‌كی پاك و زه‌ویه‌كی به‌پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌نجامه بهرووبوومهكه ده‌هێنێته به‌رهه‌م ، له‌به‌ر هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌م به‌تامه، هه‌میش ته‌ندرووسته .
وتیشی: خواردنه سرووشتیه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ له‌ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه سوودێكی باش و ئه‌رێنی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار كاسبكارانی میوه فرۆش زیاتر سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتنی گیا به‌هارییه‌كان ده‌بن و خه‌ڵكی له به‌ره‌به‌یانی زووه‌وه ده‌چنه چیاكانی وه‌ك زۆزك و كارۆخ و هه‌ندێن و له‌ولاشه‌وه بۆ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و قه‌راج وـ كۆیه و سیده‌كان له‌وێ گیا به‌هارییه‌كان دێنن بۆ شار‌و لێره‌ش خه‌ڵكی به‌تامه‌زرۆوه ده‌یكڕن.
خواردنی گیا به‌هارییه‌كان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بێجگه له له‌زه‌تی، هه‌روه‌ها سودی زۆری بۆتهندرووستیش هه‌یه.
جا له‌كوردستاندا كشتووكاڵیه سرووشتیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌و باژێڕو شارانه‌ی هه‌وای پاك و بێگه‌ردیان هه‌یه وه ك كاردی و گه‌نگر و تۆڵهكهو ڕێواس و دۆمبه‌ڵان و هتد… زۆر به‌كاردێن ، خواست لهسهركرینی زۆره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌زۆر شوێنی دونیادا ئه‌م جۆره خواردنه سرووشتییانه ده‌بنه ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ دا‌و ده‌رمان و شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه ، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد، له‌ژینگه‌یه‌كی وێنای پاكه‌وه له‌زه‌وی دێته ده‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری كرابێت ..
PUKmedia بیلال بارزان/ هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

