riklam

ھەڵەبجە زامێکی قووڵ... ناسنامەی گەلێکی قوربانی جوگرافیاو مێژوو...

جینۆساید 12:01 PM - 2022-03-17

باڵێۆز بەکر فەتاح
کە ھەڵەبجە بە گاز خنکێنرا، لە نەخۆشخانەی تەبرێز خەریکی چارەسەری برینی دەستم بووم کە پێشتر بریندار بوبوم. ئای کە ھەواڵێکی ناخ ھەژێنەر بوو نەک بۆ ئێمەی کورد بەڵکو بۆ سەرانسەری جیھان ، ئەگەر راپەرین سەرەتای مێژوویەکی نوێ بوبێت بۆ ئەم میلەتە خێر نەدیوە(ئەزانم بەشێکی زۆر لە میلەتەکەمان بە ھۆی بێدەرەتانی و بێ موچەییوە پەشێمانن لە راپەرین، بەڵام ئەوە بە ھۆی سەختی ژیان و گوزەرانیان نییە، ئەوە ئەنجامی ناعەدالەتی و گەندەلییە ئەگەنا دوای راپەرین چەندین ساڵ بەرگەی بێ موچەیی و ئابڵوقەی ئابورییان گرت، خەلک بەرگەی برسێتی دەگرێ بەڵام بەرگەی نا عەدالەتی ناگرێ..) بە دڵنیایی کارەساتی ھەڵەبجە فاکتەری سەرەکی گۆرانە یەک بەدوای یەکەکانی کە لە عێراقدا روویدا. تەنھا ھەڵەبجە قوربانی گازی کیمیاوی نەبوو، پێش ھەڵەبجە، گۆپتەپەو شێخ وەسانانو ..ھتد، بەبێ دەنگی خنکێران، ئەگەر میدیای کۆماری ئیسلامی نەبوایە، ھەبەڵەبجەش دەبوو بە بەشێکی تر لە جینۆسایدی لە بیرکراوی کورد.ئاخر دوای ھەڵەبجە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا سەردانی عێراقی کرد، لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ تاریق عەزیز، سەنەتۆر ماکین لە تاریق عەزیز دەپرسێ ئێوە چۆن سەرچڵی  ئەوەتان کرد گاز لە دژی ھاووڵاتی خۆتان بە کار بھێنن، لە وەڵامدا تاریق ووتویەتی ئەگەر بۆمبی ئەتۆمیشمان ھەبوایە بەکارمان دەھێنا!!! ئەمە مەترسی و درندەیی ئەو رژێمەی ئاشکرا کرد، ئەمە بوە ئەوەی دەبێ سنورێک بۆ مەترسی ئەو رژێمە لە سەر ئاشتی نێونەتەویی دابنرێت...
ئەگەرئەمرۆ شەری ئۆکرانیا و کۆرۆنا ڤایروسی تیرۆریست خەریک بێت سیستەمی حکومرانی جیھان بگۆرێت، ئەگەر دوێنی تیرۆریستانی داعش ویستبێتیان نەخشەی جیھان بگۆرن، بەدڵنیاییەوە پێری ھەڵەبجە فاکتەری گەورەی گۆرنکارییەکان سەدەی رابردو بوو.. خۆشەویستان بەیاد ھێنانەوەی ئەو کارەساتە مانای وەفاداریمان بۆ شەھیدانمان مانای بەڵێندانە بۆ تێکۆشان لەپێناوی دووبارەنەبونەوەی نەک لە کوردستان بەڵکو لە سەرانسەری جیھان...

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket